داخوازیی گرینگی نێچيرڤان بارزانى لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هەموو لایەنەكان دەکات هەموو ناكۆكییە ناوخۆییەكان وەلاوە بنێن و كارنامەیەكی هاوبەش دابنێین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچيرڤان بارزانى جێگری سەرۆکى پارتی و سەرۆکى حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، "داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین هەموو ناكۆكییە ناوخۆییەكان وەلاوە بنێن و لەپێناو دابینكردنی بەرژەوەندی و مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان."

هەروەها داوای کردووە لایەنەکان" ئامادە بن بۆ دانیشتن و گفتوگۆ بەمەبەستی دانانی كارنامەیەكی هاوبەش لەپێناو بەشدارییەكی بەهێزی كوردستان لە حكوومەتی داهاتووی عێراقدا".

نێچيرڤان بارزانى ئەوەشی وتووەتوو کە  "پارتی بۆ ئەم مەبەستە لە ئێستاوە ئامادەیە بۆ هەموو گفتوگۆ و كارێكی هاوبەش".

جێگری سەرۆکى پارتی وتووشیەتی "ئومێدەوارین ئەو هەڵبژاردنە ببێتەوە سەرەتایەك بۆ دروستكردنەوەیەكی نیشتمانیانەی هەموو دەزگا دەوڵەتی و حكوومییەكانی عێراق كە ڕەنگدانەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بن".

نێچيرڤان بارزانى  ڕاشیگەیاندووە، "ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆكردنێكی بنیاتنەرانە لەسەر بنچینەی دەستوور بۆ دروستكردنی حكوومەتێكی هاوبەش كە تەوافوق و شه‌راكه‌ت و پاراستنی بەرژەوەنديی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بكاتە بنچینەی بەڕێوەبردنی دەسەڵات و كاروباری عێراق، بەو شێوەیەش دەتوانین هەموو كێشەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق چارەسەر بكەین".

News Code 18919

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =