ڕێککەوتنی دوو حزبی کورد بۆ پۆستەکانی سەرۆک کۆماریی عێراق و سەرۆکایەتی هەرێم

سەرچاوەیەکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێککەوتنی حزبەکەی لە گەڵ یەکێتی کوردستان بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکایەتی هەرێم لە نێوان ئەو دوو حزبە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەیەکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێککەوتنی حزبەکەی لە گەڵ یەکێتی کوردستان بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکایەتی هەرێم لە نێوان ئەو دوو حزبە هەواڵی دا.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئەم ڕێککەوتنە پێداگرە لە سەر درێژەدان بە ڕێککەوتنی پێشتری نێوان ئەو دوو حزبە کە پێشتر لە نێوان خوالێخۆشبوو مام جەلال وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە و بە پێی ئەو، سەرۆک کۆماری عێراق سەر بە یەکێتی نیشتمانی و سەرۆکی هەرێم سەر بە پارتی دەبێت.  

ڕاشیگەیاند: پارتی و یەکێتی تا ئێستا لەبارەی ئەوەی کە کێ دەبێتە سەرۆک کۆمار بە ڕێککەوتنی کۆتایی نەگەیشتوون و ئەو ڕێککەوتنەیان گرێ داوەتەوە بە یەکلابوونەوە لە سەر ئەوەی کە کێ دەبێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە: پاش ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بە مەبەستی دەست نیشان کردنی بەربژێرانی سەرۆک کۆماری و سەرۆکایەتی هەرێم، کۆمەڵێک دانیشتن لە نێوان سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی بەڕێوە دەچێت.

News Code 18823

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =