باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی عێراقی کرد

باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ به‌غداد، به‌بۆنه‌ی "سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق"ه‌وه‌، په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عێراق كردووه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا پێشوازی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌چووه و ئاماژه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامیی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستان و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی گه‌لی عێراق و هه‌نگاونانی بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی.

باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ په‌یامه‌كه‌ی بۆ عێراق ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌، كه‌ "چاوه‌ڕوان ده‌بن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ببێته‌ هۆكارێك بۆ به‌هێزكردنی عێراق و سه‌قامگیریی و ئاشته‌وایی له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌".

دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، هه‌ریه‌ك له‌ قه‌ته‌ر، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و ژاپۆنیش پێشوازییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد.

News Code 18808

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =