ژمارەی کورسی حزبە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق

بە پێی ئەنجامی بەراییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان بە مسۆگەر کردنی ٢٥ کورسی، زۆرترین کورسیی لە نێوان حزبە کوردستانییەکان بە دست هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنەکانی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق و یەکەمین خولی دوای شکستی داعش لەو وڵاتە رۆژی شەممە ١٢ی مانگی مەی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو و کاتژمێری ١٩ی هەمان رۆژ بە کاتی بەغدا کۆتایی پێ‌هات.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی ڕووداو سەبارەت بەو هەڵبژاردنە و ژمارە کورسیی حزبەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووە و ڕایگەیاند کە بە پێی ئەنجامی بەراییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان ۲۵ کورسی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ۱۵ کورسی، بزووتنەوەی گۆڕان ۶-۷ کورسی، جیلی نوێ ۴-۵ کورسی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و حزبە ئیسلامییەکان-یش هەرکام ۲ تا ۳ کورسی بە دەست بهێنن.

ئەنجامی بەرایی دەنگی حزبە کوردستانییەکان بە پێی پارێزگاکان بە گوێرەی خوارەوەیە:

پارتی دیموکراتی کوردستان

هەولێر          ۸ کورسی

دهوک          ۹ کورسی

سلێمانی        ۱ کورسی

مووسڵ          ۷ کورسی

کەرکووک      ٠ کورسی

دیالە             ٠ کورسی

سەرجەم:         ۲۵ کورسی

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

هەولێر          ٣ کورسی

دهوک          ۰ کورسی

سلێمانی      ٥ کورسی

مووسڵ        ۰ - ۱ کورسی

کەرکووک      ٥ کورسی

دیالە            ۱ کورسی

سەرجەم  : ۱۵ کورسی

بزووتنەوەی گۆڕان

هەولێر         ۱ کورسی

دهوک          ۰ کورسی

سلێمانی   ۵ - ۶ کورسی

مووسڵ        ۰ کورسی

کەرکووک     ۰ کورسی

دیالە            ۰ کورسی

سەرجەم : ۶ - ۷ کورسی

جیلی نوێ

هەولێر          ۲ کورسی

دهوک           ۰ کورسی

سلێمانی    ۲ - ۳ کورسی

مووسڵ        ۰ کورسی

کەرکووک     ۰ کورسی

دیالە           ۰ کورسی

سەرجەم:  ۴ - ۵ کورسی

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری

هەولێر         ۰ - ۱ کورسی

دهوک          ۰ کورسی

سلێمانی       ۲ کورسی

مووسڵ        ۰ کورسی

کەرکووک      ۰ کورسی

دیالە             ۰ کورسی

سەرجەم:  ۲ - ۳ کورسی

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

هەولێر          ۰ کورسی

دهوک        ۱  - ۲ کورسی

سلێمانی        ۱ کورسی

مووسڵ        ۰ کورسی

کەرکووک     ۰ کورسی

دیالە         ۰ کورسی

سەرجەم: ۲ - ۳ کورسی

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان

هەولێر         ۱ کورسی

دهوک          ۰ کورسی

سلێمانی   ۱ - ۲ کورسی

مووسڵ        ۰ کورسی

کەرکووک     ۰ کورسی

دیالە            ۰ کورسی

سەرجەم:  ۲ - ۳ کورسی

News Code 18803

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =