جیهانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا ئاشت ببێته‌وه‌

سه‌رۆکی پێشووی ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی له‌ میانه‌ی تویتێک ڕایگه‌یاند که‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بێت خۆیان له‌ ناکۆکییه‌کان به‌ دوور بگرن و له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا ئاشت ببنه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د به‌راده‌عی، سیاسی میسری و سه‌رۆکی پێشووی ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی ڕوو له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند که‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا ئاشت ببنه‌وه‌.

ئه‌و له‌ تویتره‌که‌ی خۆی نووسی: له‌ جیهانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ و ناشرین ڕووبه‌ڕووین و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ دراوسێکانمان درێژه‌ی هه‌یه‌. هه‌مووشمان ده‌زانین که‌ ناکۆکییه‌ ئاڵۆزه‌کان و دژمنه‌ییه‌کان قه‌یرانه‌کان زیاتر ده‌که‌ن و هیچ ڕێکارێکیش بێجگه‌ له‌ گفتوگۆ کردن بوونی نییه‌.

به‌راده‌عی ڕایگەیاندووە: ئایا بیرمان له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا دانوستان بکه‌ین و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین؟ ئایا ڕێکارێکی دیکه‌ بێجگه‌ له‌ دانوستان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان هه‌یه‌؟

ئاماژه‌شی داوە که‌ شه‌ڕه‌کان وه‌ک شه‌ڕی ئێران و عێراق ناکۆکییه‌کان قووڵ تر ده‌کاته‌وه‌، نه‌ک ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بکات، وه‌ک دانوستانی نێوان ئه‌مریکا و کۆریای باکوور.

به‌راده‌عی ئەوەشی نووسیوە؛ من ئاگاداری شه‌ڕ و ناکۆکی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران و تورکیا هه‌م به‌ڵام ئه‌مه‌ پێویستی به‌ دانوستانه‌، ئه‌زموونی ئه‌م کاره‌ چ زیانێکی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ ئێمه‌ له‌ زیانی گه‌وره‌تریش دوور ده‌خاته‌وه‌.

News Code 18802

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =