لیستەرسیتی  به‌ ۳ گۆڵ مه‌نچێستر سیتی برده‌وه‌

یانه‌ی تۆپی پێ لیستەرسیتی باڵانشینی پێشبڕکێیه‌کانی ئینگلته‌را له‌ زه‌وینی مه‌ن سیتی به‌ بردنه‌وه‌یه‌کی پڕگۆڵ توانی ۳ گۆڵ وه‌ده‌ست بێنێ.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لەیەکەم یاریی هەفتەی ٢٥ی خولی نایابی ئینگلیزی لە یارییەکەی ئاگریندا مه‌ن سیتی خاوەن پلەی دووەمی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا رووبەرووی یانەی لیستەرسیتی بوویەوە.

لەتایمی یەکەمدا و له‌ خولەکی دووه‌مدا لیستەرسیتی لە ڕیگای رۆبێرت هۆس گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد.

لیستەرسیتی لە تایمی دووەمیشدا دوای سێ خولەک لە دەستپێکردنی له‌ ڕێگای ریاز مەحرەز گۆڵێکی دیکه‌ی تۆمار کرد، لەخولەکی ٦٠ دا دووباره‌ ڕۆبێرت هۆس تۆری گۆڵی مه‌ن سیتی هەژانده‌وه‌.

بەڵام لە خولەکی ٨٧دا سێرجیۆ ئەگوێرۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی ٣-١ کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش لیستەرسیتی لە کۆی ٢٥یارییدا ٥٣ خاڵی هەیە، مان سیتیش ٤٧ خاڵی هەیە بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی دوومەدا مایەوە.

 

News Code 1877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =