گەورەترین کتێبی فەرهەنگی زانستگای کوردستان بڵاو کرایەوە

کتێبی فەرهەنگی زانستگای کوردستان بە سەرپەرشتی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی و پشتیوانی زانکۆ کوردستان لە میانەی ڕێوڕەسمێکدا بە فەرمی ڕەوانەی بازاڕی کتێب کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی زانکۆ کوردستان، کتێبی فەرهەنگی زانستگای کوردستان له‌ سه‌ر ئه‌رکی کۆمه‌ڵێک لێکۆلەری فه‌رهه‌نگی و بە سەرپەرشتی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی و پشتیوانی زانکۆ کوردستان لە میانەی ڕێوڕەسمێک بە فەرمی ڕەوانەی بازاڕی کتێب کرا.

ئەم فەرهەنگە لە چوار بەرگدا و له‌ سه‌ر ئه‌رکی کۆمه‌ڵێک چالاکی فه‌رهه‌نگی و به‌ سه‌رپه‌رشتیاریی مامۆستا ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی لە ماوەی ۱۰ ساڵدا کۆ کراوه‌ته‌وه.

فەرهەنگی چوار بەرگی کوردی- کوردی- فارسیی زانستگای کوردستان کە زیاتر لە ۱۰ ساڵ و بە هەوڵ و تێکۆشانی لێکۆڵەران نووسراوە بێ وێنەترین فەرهەنگی زانستی تا ئێستا بە کوردی نووسرابێت.

شایانی باسە، یەکەمین فەرهەنگی کوردی ۳۳۰ ساڵ پێش ئێستا لە ژێر ناوی فەرهەنگی نەوبەهار بە تێکۆشانی ئەحمەدی خانی نووسراوە و دووهەمین فەرهەنگ ۱۴۰ ساڵ پاش ئەوە لە لایەن شێخ مەعرووف نەودێهییەوە نووسراوە.

لە سەدەی بیستەم  بە دوا تا ئەمڕۆ زیاتر لە ۱۰۰ فەرهەنگی کوردی نووسراوە کە زۆرینەیان فەرهەنگی ئاسایین و تەنها ۲۰ فەرهەنگی کوردی تایبەت و جیاواز نووسراوە کە سەرەکی ترینیان فەرهەنگی "هەنبانە بۆرینە"ی مامۆستا هەژارە.

له‌ ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان لەسەر ئەم فه‌رهه‌نگه‌ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی کوردستان به‌شدارییان کرد هه‌روه‌هاش وتاربێژه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ بریتی بوون لە دوکتۆر غوڵامحسێن که‌ریمی‌دۆستان، دوکتۆر هادی مورادی، دوکتۆر به‌ختیار سه‌جادی، دوکتۆر یه‌دوڵڵا په‌شابادی و مامۆستا ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی.

جێگەی ئاماژەیە ناوەندی کوردستان ناسی زانستگای کوردستان لە ساڵی ۱۳۷۹ی هەتاوی دامەزراوە و بە شێوەی زانستی لێکۆڵینەوە و کۆنفرانسی زانستی بەڕێوە دەبات.

لە ئێستادا ئەم فەرهەنگە زانستییە لە سەرجەم کتێب فرۆشییەکانی سنە و شارە کوردییەکانی ئێران دەست دەکەوێت.

News Code 18753

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =