AP ١٣٩٧ Ordibehesht ٢٢ ١٧:٣٣
بەرجام لە مەترسیدایە

راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا بە ئاوردانەوە لە دەرچوونی واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە گەڵ ئێران بیری هێنایەوە کە ئەورووپا دەسەڵاتێکی ئەوتۆی لە بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکادا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی هەندلێزبلات، ئانگێلا مێرکێل ڕاوێژکاری ناڵای ئەڵمانیا لە میانەی وتەدانی لە شاری مونستێر بە ئاماژە بە دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە گەڵ ئێران، ڕایگەیاند: لام وایە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران کەوتۆتە مەترسییەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەورووپا نابێ خۆی لەوی کە هەیە بە دەسەڵاتتر بنوێنێت، وتی: ئێمە دەسەڵاتێکی ئەوتۆمان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکادا نییە.

ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا جەختیشی کرد: ئەورووپا بە تەنیایی ناتوانێ وەک دەسەڵاتێکی ڕەها ئاشتی بە دیاری بێنێت. بۆ ڕاگرتنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران پێوستمان بە هاوبەشیی ئەمریکاش هەیە.

وڵاتانی ئەورووپایی ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆگەلی پێویست بە مەبەستی پاراستنی بەرجام دەربڕیوە. هەر لەو پێناوەدا وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە رۆژی سێ شەممە لە برۆکسێل لە گەڵ فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکیی یەکێتی ئەورووپا گفتوگۆ و دانوستان بکات.

News Code 18743

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =