بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش دەنگدانی لە سندووقەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە، وتی: ئەو هەڵبژاردنانە زۆر گرینگە و داهاتووی وڵات دیاری دەکات. هەموو دەبێ بە شێوەی بەربڵاو بەشداری هەڵبژاردنەکان بن.
ڕاشیگەیاند: ئاستی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان زۆر باشە، هەڵبەت شایەدی هەندێ هەوڵی تێکوەردەرانە لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکان لە لایەن هێزەکانی ئاسایش بووین کە هیوادارین بە زوویی چارەسەر بێت.
عەبادی جەختیشی کرد: ئاستی بەشداریی عێراقییەکانی دانیشتووی دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەو پەیامە دەگەیێنێت کە تەواو عێراقییەکان لە بواری بەشداری لە هەڵبژاردنەکان هاوڕیز بن.
بۆچوونی ئێوە