سنووری مێهران داخرا

سنووری نێودەوڵەتی مێهران لە ٨٥ کیلۆمەتری ئیلام ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی گوڵان چالاکی فەرمیی نابێت.

بەرپرسی گشتی ڕێگاوبان و هاتوچۆی جادەیی پارێزگای ئیلام بە وتنی ئەو باسە بە هەواڵنێری مێهر ئاشکرای کرد: بە پێی بەرێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە وڵاتی عێراق بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ تەواوی ڕێڕەوە سنوورییەکانی ئەو وڵاتەیان داخستووە و ئەمڕۆ چالاکی بازرگانی و هەروەها هاتوچۆ لە شوێنە سنوورییەکانەوە بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام نادرێت.

نووروڵڵا دڵخا وتیشی: ئەو سنوورە لە کاتژمێر ٢٤ ی شەوی ڕابردووەوە داخراوە و تا کاتژمێر ٢ی بەربەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گوڵان ناکرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: پاش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان چالاکی بازرگانی و هاتوچۆی موسافرەکان لە سنوورەکانەوە لەوانە سنووری مێهران بۆ ناو عێراق دەست پێدەکاتەوە.

News Code 18732

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =