حکوومەتی زۆرینە لە عێراق بێ کورد سەرناکەوێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر چووە سەر سندووقی دەنگدان.

کەمێک پێش ئێستا و لە کاتژمێری سەرەتایی دەستپێکردنی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساری هەولێر دەنگی خستە ناو سندووق.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی دوای دەنگدانەکەشی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا  وتی: ئەوان لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە نین، چونكە حكومەتی زۆرینە بەبێ‌ كورد سەركەوتوو نابێت.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: ئێمە لەرابردوو ئەزموونێكمان لەعێراق هەبووە، كە ئەزموونێكی سەركەوتوو نەبووە، ئەوەش بەهۆی هەوڵەكان بۆ حكومی تاكەكەسی، بۆیە دەبێت ئەو ئەزموونە دووبارە نەبێتەوە.

هەروەها وتی: دەبێت هەموو پێكهاتەكان بەشداری پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت بكەن، دواتر گفتوگۆ بكەن بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكان بكرێت‌و هەموو لایەنەكان كار بۆ پێشخستنی عێراق بكەن.

News Code 18724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =