داعش جەلەولای هاوەنباران کرد

بەڕێوەبەرى ناحییەى جەلەولا ئاشکرای کرد بەهۆى هاوەنبارانى داعشەوە لە گوندێکى نزیک ناحیەکە سێ کەس برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ یەعقوب لهێبى بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند: شەوى هەینى چەند گولـلە هاوەنێک  لەلایەن داعشەوە نراوە بە گوندى ئیسڵاحى سەر بەناحییەى جەلەولا.

ڕاشیگەیاند: بەهۆى ئەو هاوەنبارانەوە سێ کەس لە دانیشتوانى گوندەکە برینداربوون.

بەڕێوەبەرى ناحییەى جەلەولا ئاشکراشیکرد، داعش لە نزیک ئەو گوندە بونیان هەیە و چالاکیشان هەبووە لە پێشوودا.

هاوکات عەتا مەلا ستار فەرماندەى فەوجى سێى لیواى ١٣٦ ى هێزەکانى پێشمەرگەى هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند: شەوى هەینى داعش دەوروبەرى بنکەی دەنگدانى گوندى ئاشتوکانى سەر بە ناحییەى جەبارەى سەر بە قەزاى خانەقینى هاوەنباران کردوەو هیچ زیانێکى گیانى و ماددى لێنەکەوتووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، لەئێوارەى ڕۆژى هەنییەوە هێزەکانى پێشمەرگەى هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنى بنکەکەکانى دەنگدان براون بۆ گوندەکانى دوروبەرى ناحییەى جەبارە و جێگیرکراون.

لە پاش ڕووداوەکانى ١٦ ى ئۆکتۆبەرەوە لە ناوچە کێشە لەسەرەکانى سەر بە پارێزگاى دیالە داعش بەشێوەیەکى بەرچاو دەستى بە جموجۆڵ کردووە.

News Code 18720

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =