پشتگیری ۶ پارت و ڕێکخراوەی تورکیا لە دەمیرتاش

شەش پارت و ڕێکخراوى چەپى تورک بۆ هەڵبژاردنەکەى ٢٤ ى حوزەیرانى تورکیا پشتگیرى خۆیان بۆ هەدەپە و سەلاحەدین دەمیرتاش ڕاگەیاند.

ئەو شەش پارت و ڕێکخراوە پێکهاتوون لە ( پارتى ڕێکخستنى سۆسیالیست "پارتیزان"، پارتی کارکەرانى تورکیا "تیپ"، فیدراسیۆنى شۆڕشگێرانى ٧٨، فیدراسیۆنى مەجلیسى سۆسیالیست، پارتى پزاڤى کارکەران) کە پشتگیرى لە هەدەپە دەکەن.

پێشتریش ژمارەیەک پارتى دیکەى چەپ لە تورکیا پشتگیرى خۆیان بۆ هەدەپە ڕاگەیاندبوو.

ڕۆژى ٢٤ ى حوزەیران هەڵبژاردنى پەرلەمان و سەرۆکایەتى تورکیا بەڕێوەدەچێت کە شەش کاندید خۆیان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى کاندیدکردووە و لە ڕۆژانى پێشووشدا لەلایەن کۆمسیۆنى تورکیاوە پەسەندکران.

News Code 18718

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =