بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە پەیمان شکێنی واشنتۆن، پاگەندەی کرد کە چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە بەرجام نابێت کاریگەری بکاتە سەر چاوەدێری بە سەر ناوەندە ناڤۆکییەکانی ئێران.
ئەو بەرپرسە باڵای ئەمریکا پاگەندەی کرد کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران، چاوەدێری بە سەر ناوەندی ناڤۆکییەکانی ئێران ئەبێ درێژەی هەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی ئەمریکا لە ئێران وتی: چاوەڕوانین کە ئێران چ بە مانەوەی ڕێککەوتنەکە یا بێ ئەو ڕێککەوتنە درێژە بداتە بەڕێوە بردنی پرۆتۆکۆلی تەموو دراو و هاوکاری لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی.
بۆچوونی ئێوە