تورکیا ئامادەی هاوکاری بۆ دۆزینەوەی بەستێنێکی هاوبەش سەبارەت بە بەرجامە

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییانەی ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ئاشکرای کرد کە تورکیا ئامادەیە بەش بە حاڵێ خۆی بۆ دۆزینەوەی بەستێنێکی هاوبەش سەبارەت بە بەرجام هاوکاری بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەل لیناس لینکویسیوس هاوتا لیتوانیاییەکەی خۆی لە ئەنقەرە بە ئاماژە بە بڕایری ئەم دواییانەی ئەمریکا بۆ چوونە دەورەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ئاشکرای کرد کە ئەو وڵاتانەی کە ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن، دەبێ پێبەندی بمێننەوە و لێی نەکشێنەوە.

چاوش ئوغڵوو وتی: چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنێک کە لە لایەن دەوڵەتی پێشووی ئەو وڵاتەوە واژۆ کرابوو، کارێکی هەڵەیە.کەواتە تەواوی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کە لە ڕابردوودا واژۆ کراون، ئەگەری هەیە ڕۆژێک لە ناکاودا هەڵووەشێنەوە.

چاوش ئوغڵوو هەروەها وتی کە تورکیا ئامادەیە بەش بە حاڵێ خۆی بۆ دۆزینەوەی بەستێنێکی هاوبەش سەبارەت بە بەرجام هاوکاری بکات.

News Code 18695

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =