رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاری کرا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بڕیاریدا ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە هەژمارێکی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە کە" نێچیرڤان بارزانی مەرسومی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٨ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولدا دەرکردووە."

هەروەها داواش لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی و ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات مەرسومەکە جێبەجێبکەن.

ئەوەش هاتووە، مەرسومەکە لە ڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاودەکرێتەوە.

لەمبارەوە ئێن ئارتی نووسی؛ هاوکات مەرسومەکەی سەرۆکی حکومەت هیچ ئاماژەیەکی بە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم نەکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بڕیارە ١٢ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و زیاتر لە ٢٠ ڕۆژیشە بانگەشە بەردەوامە.

News Code 18684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =