خەڵاتی مێهرەجانی سانتاباربارا ئاراستەی جانی دێپ کرا

سەدان کەس لە جەماوەری سانتاباربارا پێشوازییان لە جانی دێپ کرد کە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی هاتبووە ئەو شارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئه‌سۆشێتدپرێس، سەدان کەس لە جەماوەری سانتاباربارا لە شەوی ڕابردوودا پێشوازییان لە جانی دێپ کرد. ئەم ئەکتەرە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی مامۆستای مۆدێڕنی مێهرەجانی نێونەتەوەیی فیلمی سانتاباربارا سەردانی ئەو شارەی کردبوو.

لەم ڕێوڕەسمە کە لە هۆڵی شانۆی ئارلینگتۆن بەڕێوەچوو، جانی دێپ وەک دووهەمین کەسێک کە تا ئێستا ئەو خەڵاتەی پێبەخشراوە، چووە سەر سێن. ساڵی ٢٠١٥ مایکڵ کیتۆن بۆ ڕۆڵ بینین لە فیلمی "پیاوی باڵندەیی" خەڵاتی "ماڵتین مۆدێڕن مەستر"ی مسۆگەر کرد. خەڵاتی مامۆستای مۆدێڕن بە ناوی لێئۆنارد ماڵتین ناسراوە.

لایەنگرانی دێپ لە تەمەنی جۆراجۆر و لە شوێنی جۆراوجۆرە کۆببوونەوە تا بتوانن ئەکتەری خۆشەویستی خۆیان ببینن.

لەم ڕیوڕەسمە ئێسکات کۆپێر دەرهێنەری فیلمی "نوێژی ڕەشی خەوتنان" خەڵاتی ماۆستای مۆدێڕن ماڵتینی ئاراستەی جانی دێپ کرد و وتی: لە گەڵ جانی دەکرێت هەر ڕۆڵێک بەرهەم بێنیت. ئەو مامۆستایەکی مۆدێڕنی راستەقینەیە. هیچ ئەکتەرێکی دیکە ناناسم کە بەو ڕادەیە توانای ئاڵۆگۆڕکردنی لە نێوان ڕۆڵەکاندا هەبێت. لە پەنای ئەو بوون شانازییەکی راستەقینەیە.

بەوەشەوە دێپ درەنگتر لە کاتی دیاری کراوی خۆی گەیشتە ڕێوڕەسمەکە و نەیتوانی بە پێی خشتەی لەوپێش دیاریکراوی زەمانی لە کۆنفڕاسی ڕۆژنامه‌وانی ڕیوڕەسمەکەدا بەشدار بێت.

 

News Code 1868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =