بەرەوڕووی پیلانەکان دژی عێراق دەبینەوە

سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق جەختی کرد کە هەر کەسێک بیری پیلان گێڕی دژی عێراق لە سەریدا بێت عێراقییەکان دژی شەڕ دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، هەمام حەمودی سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئسیلامی عێراق ڕایگەیاند: عێراق وڵآتێکی بەهێزە و هەر کەسێک کە بیری پیلان گێڕی دژی ئەو وڵاتە لە بواری ئەمنیەتی و سەربازییەوە لە سەریدا بێت لە گەڵ ڕووبەڕوو دەبینەوە.

نابوراو لە درێژەدا زیادی کرد: کوردەکان تێگەیشتن کە تاک لایەنە ناتوانن کار بکەن و بڕیاریان دا کە بگەڕێنەوە. زیاترین بەرژەوەندی نەتەوەیی لە عێراق یەکگرتووی تەواوی گرووپ و ئایینەکان لە بەرانبەر داعش بوو.

حەمودی جەختی کرد: ئێمە لە گەڵ بەربژێری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەرۆکی سەرۆکایەتی دەوڵەت دژ نین بەڵام ئەبێ بڵێین کێشە گەورەکان بە ورەی بەرزەوە چارەسەر دەبن. ئێمە نامانەوێت دەوڵەتێکی لاواز پێک بهێنین.

News Code 18629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =