پێشانگای وێنەی هونەرمەندانی هەرێم لە سنە

لە گەلەری دیاری شاری سنە پێشانگایەکی وێنە بۆ گرووپێک لە وێنەگرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،  ئەم پێشانگایە بە بەشداری هونەرمەندان ڕاوێژ عوسمان، ناسێح عەلی خەبات، ئازاد شاکر عەبدۆڵا، محەمەد عومەر، شەماڵ غەریب، شێرکۆ ئاڵەیی،

سورکێو کایە، دیاری ئازاد، ئیبراهیم بەشار، سامان عەلی، ئەڤین ناسر، شوان هەرکی و فەرید تەحسین بەڕێوە دەچێت.

شایانی باسە کە پێشانگای وێنەی گرووپی هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی ڕۆژانی ۱٨ بۆ ۲۱ گۆڵان لە گەلەری دیاری شاری سنە لە سێڕیانی نەمەکی دەکرێتەوە.

News Code 18619

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =