پاریس چیتر داکۆکی لە چوونی ئەسەد ناکات

باڵوێزی فەڕەنسا لە مسکۆ دەڵێت داهاتووی سووریا دەبێ لە رێگەی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی سووریا چارەسەر بێت و پارێس چیتر داکۆکی لە چوونی ئەسەد وەک پێش مەرجێک ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیلڤی بێرمەن باڵوێزی فەڕەنسا لە مسکۆ لە وتووێژ لە گەڵ کامێرسانت، وتی پارێس چیتر داکۆکی لە چوونی بەشار ئەسەد وەک پێش مەرجی کۆتایی پێکدادانەکانی سووریا ناکات.

وتیشی: ئێمە لە بری خەڵکی سووریا بڕیار نادەین، بەڵام چیتر پەیجۆری کشانەوەی بێ ئەملا و ئەولای بەشار ئەسەد نین.

بەوەشەوە، ناوبراو نکۆڵیی لە کەڵکەڵەکانی پاریس لە بابەتی کۆنتڕۆڵ کرانەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە لایەن دەوڵەتی دیمەشقەوە نەکرد و دابین کردنی یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی سیاسی بە بەشداریی تەواو لایەنەکانی قەیرانی سووریای بە یەکەمایەتییەکانی فەڕەنسا لەو وڵاتەدا زانی.

پاگەنەدەی بێرمەن بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا لە کاتێکدا دەخرێتە ڕوو کە فەڕەنسا رۆژی ٢٥ی خاکەلێوە بە هاوڕێتیی بەریتانیا و ئەمریکا بنکەکانی دەوڵەتی دیمەشق-یان بۆردومان کرد و ئیدعایان کرد کە ئەو هەنگاوە وەڵامێک بوو بە هێڵ بەزاندنی دیمەشق.

ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە بێ هێنانەوەی بەڵگەی بڕواپێکراو، دیمەشق-یان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی تۆمەتبار دەکرد.

News Code 18604

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =