پرسی تیرۆریزم لە عێراق کۆتایی هاتووە

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کرد کە پرسی تیرۆریزم لە ئەو وڵاتە کۆتایی هاتووە و عێراق سەرکەوتوو لە ئەو شەڕە هاتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا لە گەڵ ئیمەن سەفدی هاوتا ئۆردۆنییەکەی خۆی جەختی کرد: پرسی تیرۆریزم لە عێراق کە ماوەیەک درێژ لە عێراق هەبوو، کۆتایی هاتووە و عێراق سەرکەوتوو لە ئەو شەڕە هاتە دەرەوە. ڕاستە کە ئەو سەرکەوتنە لە عێراق هاتە دی بەڵام بەرژەوەندی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت جیهانی تێدا بوو.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: عێراق توانی گەورەیی و تیرۆریزم لە ناو ببات. ئێمە ئەبێ کومیتەیەکی هاوبەش لە گەڵ ئۆردۆن بۆ پاراستنی سنوورەکان و بەرگری لە هاتنی تیرۆریستەکان بۆ ئەو ناوچە پێک بهێنین.

جەعفەری جەختی کرد: لە سەر ئەو باوەڕەین تیرۆریزم دیاردەیەکی مەترسیدار دەمێنێتەوە و ئەو دیاردە لە ئەم سەردەمەدا هیچ چینێک لە کۆمەڵگا و هیچ وڵاتێک ناناسێت.

News Code 18593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =