هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی تورکیای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند: چەکدارەکانی باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی تورکیا، سێ سەربازی تری سوپای تورکیایان لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان کوشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە دوایین ڕاگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی ٥ی ٢٠١٨، هێزەکانیان چالاکییەکیان دژ بە سوپای تورکیا لە ناوچەی کەڤۆرت لە نزیک لێلکان و دەڤەری بارزان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورکیا کوژراون و هەشتی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "کاتژمێر ٥ و ٤٥ خولەکی ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی هەپەگە هێرشێکیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا لەسەر گردی لێلکان ئەنجامداوە و توانیویانە گورزی کوشندە لە سوپای ئەو وڵاتە بدەن بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی نەزانراوە."

News Code 18591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =