پرسیاری نوێنەرانی مەجلیس لە سەرۆک کۆمار بۆ داخستنی سنوورەکان

نوێنەری خەڵکی مەهاباد لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: لە ئەگەری بە ئەنجام نەگەیشتنی داخوازیی نوێنەرانی کورد بۆ کردنەوەی سنوورەکان، بێ شک پەیجۆری ڕوونخوازی لە سەرۆک کۆمار دەبین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال مەحموودزادە بە ئاماژە بە داخرانی چەندین حەوتەیی سنوورگەلی شارە کوردییەکان و کەوتنە مەترسیی دۆخی مەعاشی خەڵکی ئەو ناوچانە، ڕایگەیاند: ئەو بڕیارە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانییەوە گیراوە؛ ئەنجومەنێک کە سەرۆکایەتییەکەی لە ئەستۆی سەرۆک کۆمارە. بەڵام بە داخەوە ڕۆحانی هۆشی کەمە، چونکە لە بیری چۆتەوە کە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریدا لە سەدا ٩٥ی خەڵکی کورد دەنگیان بەو داوە.

ڕاشیگەیاند: بێ شک بە پێێ بڕیاری ئەو ئەنجومەنە بۆ داخستنی سنوورگەلی ناوچە کوردنشینەکان، مەعاشی زیاتر لە ٧ ملیۆن کەس لە کوردستان و شارە سنوورییەکان کەوتۆتە مەترسییە.

نوێنەری خەڵکی مەهاباد لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتیشی: لەم حەوتەیەدا پەیجۆری پرسی پرسیار لە سەرۆک کۆماری بووین و لە ئەگەری بە ئەنجام نەگەیشتنی ئەو داخوازییەی نوێنەرانی کوردی شارە سنوورییەکان، بێ شک پەیجۆری ڕوونخوازی لە سەرۆک کۆماری دەبین.

مەحموود زادە ئاماژەی بەوەش دا: زیاتر لە ١٥ نوێنەری کوردی شارە سنوورییەکان بڕیاریان داوە کە لە ئەگەری بە ئەنجام نەگەیشتنی رێگەگەلی باس کراو، سەرۆک کۆماری بە ئاگادارکردنەوەی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیێنێت.

News Code 18577

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =