بەیانییەی گرنگی ئایەتولڵا سیستانی/داڕشتنی نەخشە ڕێگای پەرلەمانی

بەیانییەی هەڵبژاردنی گرنگی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق باسی زۆر گرنگی پێوەیە کە ڕای میدیا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- ڕامین حسێن ئابادیان: تەنیا یەک هەفتە تا کاتی بەڕێوە چوونی گەورەترین ڕووداوی سیاسی عێراق واتا هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی لە ئەو وڵاتە ماوە؛ هەڵبژاردنێک کە بە پێی ڕاگەیاندنی کومیتەی باڵای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان، بڕیارە لە ڕۆژی ١٢ی مەی بەڕێوە بچێت. ئەو هەڵبژاردنە لە بەر ئەوە گرنگە کە عێراق پاش چەند ساڵ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزمی تەکفیری داعش لە کۆتاییدا توانی بە سەریاندا سەرکەوێت و ئێستا پەڕەیەکی نوێ لە مێژووی ئەو وڵاتە دراوەتەوە.

کەواتە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە بەرپرسایەتی سیاسی سەرەکی ئیدارەی ٤ ساڵی داهاوتووی ئەو وڵاتە دیاری دەکات، دەوری دیاری کەری لە سەردەمی پاش داعش کە سەردەمی پاراستنی دەسکەوتەکان، دەسپێکی ئاوەدان کردنەوە و جەخت لە سەر دروشمی ئاوەدانییە، دەبێت. هەر بەم بۆنەوەیە کە زۆربەی پارت، لایەن و گرووپە سیاسییەکانی عێراق لە شیعە، سوننە و کورد بە ناساندنی لیستی زۆری هەڵبژاردنەکان خۆیان بۆ ڕکابەری هەڵبژاردنەکانی ئامادە دەکەن.

لە ئەم نێوانەدا بەڵام، ئایەتوڵڵا سیستانی، مەررجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، بە دەرکردنی بەیانییەیەک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و لایەنە جیاوازەکانی ڕای زۆرێک لە میدیا ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها ڕای گشتی ناوخۆی عێراقی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە. ئایەتوڵڵا سیستانی لە بەیانییەکەی خۆیدا بە جەخت لە سەر ئەویە کە پاڵپشتی لە هیچ لیستێکەوە ناکات، ئاشکرای کرد کە هەڵوێستێکی یەکسانی بەرانبەر تەواوی بەربژێرەکان هەیە. بەیانییەی گرنگی ئایەتوڵڵا سیستانی بە هۆی پلە و پایەی ئەوەوە لە لای خەڵکی گشتی عێراق، ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە باسە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنەکان لە ئەو وڵاتە.

یەکێک لە ئەو خاڵە سەرەکیانە کە ئایەتوڵڵا سیستانی لە بەیانییەی هەڵبژاردنی خۆی لە سەری جەختی کردووە پاڵپشتی لە شایستە سالاری و دوورەپەرێزی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە پاڵپشتی قەومی و خێڵەکی و دانوستانە میدیاییەکان بووە. ئەو ئاماژە گرنگ و ستراتیژییەی ئایەتوڵڵا سیستانی بەو بۆنەوە هێنراوەتە ئاراوە کە ئەو بە باشی دەزانێت کە یەکێک لە ژەهرەکان لە بواری سیاسی – هەڵبژاردنەکانی عێراق بەش خوازی و سیستەمی بەش خوازییە لە ئەو وڵاتە.

ئەوە هەر ئەو کێشە گەورەیەیە کە نزیک بە ٥ مانگ پێش ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق وەکوو شێرپەنجە لە کۆمەڵگای عێراق ناوی لێبردبوو و ئاشکرای کردبوو کە ئەو شێرپەنجە واتا بەش خوازی ئەبێ بە تواوەتی لە عێراق هەڵپێچرێت. ئەمە بە ئەو واتایەیە کە ئایەتوڵڵا سیستانی بە ڕوانینی ورد بە سەر ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سیستەمی بەش خوازی زاڵ بە سەر هەڵبژاردنەکان ئاگادارە و لە سەر ئەوباوەڕەیە کە ئەو سیستەمە بووەتە هۆی هان دان و جووڵەی پارت و لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان بەرەو بەش خوازی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی.

ڕوونە، کەسێک کە بە فتوا مێژوویەکەی خۆی لە ساڵی ٢٠١٤ بووە هۆی شکستی تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش لە عێراق، ئەمڕۆکە دڵەوەرێزی و بیری سەرەکیش پاراستنی ئەو دەسکەوتە گەورە بێت؛ دەسکەوتێک کە پاراستنی لە گرەوی بەهێز کردنەوەی یەکێتی نیشتمانی و تێپەڕین لە سیاسەتە کۆنەکان وەکوو هێنانە ئاراوەی  سیستەمی بەش خوازی و یا وتەیەکی تر سیستەمی قەمی – خیڵەکیە. ئێستا یاسای بنەڕەتی عێراق وەکوو یاسای بنەڕەتی وڵاتانی تر بەستێنی ئەوەی هەیە کە بگۆڕدرێت و ئەو بەند و یاسا گەندەڵ خوازانە وەکوو سیستەمی بەش خوازی بە پێی وتەی ئاسیەتوڵڵا سیستانی بەرەو گۆڕان و چاکسازی ببات.

باسێکی گرنگی تر لە بەیانییەی ئایەتوڵڵا سیستانی ئاماژەی ڕوونی ناوبراو بە پاڵپشتی نەکردن لە بەربژێرەکانە. ئاڵبەت ئەبێ ئاماژە بکرێتە سەر ئەو خاڵەش کە ئایەتوڵڵا سیستانی بەردەوام و لە تەواوی خولەکانی هەڵبژاردندا لە عێراق ئاوەها هەڵوێستێکی هەبووە و هەر بەو بۆنەوە ئەو هەڵوێستە، هەڵوێستێکی نەگۆڕ و بنەڕەتی دێتە ئەژمار. ئەوە بە ئەو واتایەیە کە ئەو دەستە لە بەربژێرەکان کە لە ناوی مەرجەعیەتی دینی بۆ زیاد کردنی خۆشەویستییان لە لای خەڵک کەڵک وەردەگرن، لە بنەڕەتدا هیچ بایەخێک بۆ مەرجەعیەت و پلە و پایەیان دانانێن، چونکوو هەڵوێستی ئایەتوڵڵا سیستانی بە شێوەی ڕوون و ئاشکرا ڕاگەیێندراوە.

خاڵی جێی سەرەنجی تر کە لە بەیانییەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی دەبینرێت ئەوەیە کە ناوبراو بە پێچەوانەی خولەکانی ڕابردوودا لە هەڵبژاردنەکان، نە تەنیا بەشداری و ئامادە بوونی خەڵک لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکان وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی و شەرعی نەناساندووە بەڵکوو خەڵکی عێراقی بۆ بەشداری و ئامادە بوون لە پای سندۆقەکانی دەنگ دان خاوەن ئیختیار دانەوە. ئەو کارە زیرەکانەی ئایەتوڵڵا سیستانی پاش ئەوە ڕوو دەدات کە پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەرکامەیان بە ئامانجی کۆ کردنەوەی دەنگ و بە بێ سەرەنج بە خواست و داخوازی سەرەکی نەتەوەی عێراق و بۆ کەڵک وەرگرتن لە خەڵک وەکوو کەرەسەیەک، ئەوانیان بۆ بەشداری بەربڵاو لە هەلبژاردنەکان بانگهێشت کرد و جەختیان کرد کە بەشداری نەکردنیان بە واتای ئەنجام نەدانی ئەرکی شەرعی و نیشتمانییە.

News Code 18573

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =