بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕووداو، نەچیروان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەشداری کردن لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە سلێمانی ڕەخنەی لە ڕقیبەکانی پارتی گرت و وتی: هەندێک کەس لە دوای شەڕ نانەوە لە سەر دەستی سلێمانین.
ئەو زیادی کرد: هەرچی کەموکۆڕییە دەیخەنە پای پارتی، ئه‌م قسانه ڕۆژ به ڕۆژ بێماناتر و به‌تاڵتر ده‌بن. ئێستا زۆر له گه‌نجانی سلێمانی ده‌زانن كه هه‌ندێ حیزب شه‌ڕ به سلێمانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێ شه‌ڕ بۆ سلێمانی بكه‌ین. به‌ڵێ، ئه‌وان شه‌ڕ بۆ سلێمانى ناكه‌ن، شه‌ڕ به سلێمانى ده‌كه‌ن.'
بارزانی لەگەڵ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئاماده بوونی له شاری سلێمانی ئاماژه‌ی به مێژووی پڕشکۆی خه‌باتی هه‌ر دوو شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان له سلێمانی کرد که بوووه‌ته هۆی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی سلێمانی و پارتی به یه‌کتره‌وه. ڕێزگرتنی پارتی و بارزانییه‌کان له سلێمانیشی بۆ ئامۆژگاری و وانه‌کانی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی گه‌ڕانده‌وه له‌وانه به‌هاناوه‌چوونى شۆڕشی شێخ مه‌حموود له‌لایه‌ن بارزانیی نه‌مر و پێشمه‌رگه بارزانییه‌کانه‌وه.
ئەو زیادی کرد: ڕۆڵی خه‌ڵکی شاره‌که له یارمه‌تیدانی بارزانیی نه‌مر و ده‌رباز کردنی له‌و شاره له چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ڕۆڵێکی مه‌زن بووە و لهیادنهکراوە هه‌ر بۆیه تێکه‌ڵی خانه‌واده‌ی بارزان له‌گه‌ڵ خانه‌واده گه‌وره‌كانی سلێمانی هەبووە كه هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه.
نێچیروان بارزانی هەروەها باسی له‌و ئیرهابه فكری و سیاسییه کرد که هه‌ندێ لایه‌ن دژی پارتی له سلێمانى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و وتی: له‌و باره‌یه‌وه سوپاس و پێزانینی مەسعوود بارزانی و سه‌رکردایه‌تیی پارتی به خه‌ڵکی سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دەگەیەنم که سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئیرهابه فیکرییه، وه‌فادارترن بۆ پارتی و ڕێبازی بارزانی و دڵنیاتان دەکەمەوە ئه‌و ئیرهابه له لێواری له‌ناوچوون دایه و ئه‌وانیش به سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی ده‌مێننه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی پارتی باسی له هه‌ڵوێست و بۆچوونی ئه‌و حزب و که‌س و لایه‌نانه‌ی سلێمانی کرد که شاره‌که‌یان بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان به‌کار هێناوه و ژیانیان له خه‌ڵکه‌که‌ی تاڵ کردوووه و جەختی کرد: هه‌میشه هه‌وڵی جیا کردنه‌وه‌ی سلێمانییان داوه و ده‌یانه‌وێ بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری غه‌یره‌كورد و توند بێت به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری كورد، ئه‌وانه ڕێز له قوربانییه‌كانى خه‌ڵكی سلێمانی ناگرن شاره‌زای خه‌ڵک و مێژووی خه‌باتی ئه‌م ده‌ڤه‌ره نین.
بارزانی سلێمانی به مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌که‌ی دانا و خۆڕاگریی پێشمه‌رگه‌کانی له به‌رامبه‌ر له‌ناوچوونی ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕینی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که به‌شێكی خوێنی پارتی له خوێنی ڕه‌سه‌نی سلێمانییه و وتی: ڕای خه‌ڵکی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوخبهیەكی سیاسیی سارد و سڕ به‌رامبه‌ر به ئامانج و پرسه نهتهوهیییهكان به دوورە و هاووڵاتیانی شاره‌که هاوبیری پارتین.
نێجیروان بارزانی داوای له خه‌ڵكى سلێمانى و سنووره‌كه كرد: ئه‌مجاره زیاتر له هه‌موو جارێک ده‌نگ به لیستی ۱۸۴ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن که سه‌لماندوویه‌تی بۆ مافه‌کانی گه‌لی کوردستان له به‌غدایه و له‌پێناو یه‌کڕیزیدا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌کانی بوو بۆیه دووپاتی دەکەم که پشتگیریتان له پارتى ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ پارتى ده‌ڕه‌خسێنێت كه چ له به‌غدا و چ له كوردستان خزمه‌تى زیاترى ئه‌م سنووره بكات.
هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: پارتی ویستوویه‌تی و هه‌وڵی داوه وه‌ک هه‌ولێر و دهۆک، ئاوه‌دانیی زیاتر و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ سلێمانی و ته‌واوى ئه‌و سنووره به‌دی بهێنێت، به تایبه‌ت له ڕووی خوێندن، گه‌شتیاری و وه‌به‌رهێنان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری کار بۆ گه‌نجان و خزمه‌ت کردنی سلێمانیی به ئه‌رکی خۆمان دەزانین.
نێچیروان بارزانی ڕووی له هه‌ندێک به‌رپرسی حزبه‌کانی دیکه له سلێمانی کرد كه شکسته‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر شانی پارتی و ئاماژەی دا: ئیتر تا ئێره و به‌س، واز بهێنن له هێرش کردنی به ئه‌نقه‌ست بۆ سه‌ر پارتی و چه‌واشه کردنی خه‌ڵکی سلێمانی که له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئیرهابه فیکرییه‌دا کراون. ئه‌وانه‌ی هه‌موو كه‌موكورتییه‌كانی سلێمانی ده‌خنه ملی پارتییه‌وه لای خه‌ڵكی سلێمانی، قسه‌كانیان ته‌واو سواون. ئه‌و حزبانه شه‌ڕ بۆ سلێمانى ناكه‌ن به‌ڵکوو شه‌ڕ به سلێمانى ده‌كه‌ن.
سەرۆک وەزیرانی هەرێم جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی زیاتری شاره‌که کرده‌وه له ڕووی کار و بووژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و چالاكیی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیی زیاتر بۆ گه‌نجانی داهێنه‌ری سلێمانی.
ئەوههروهها گوتى: بڕیاری پێشكه‌ش كردنی سلفه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ گه‌نجان و سلفه‌ی خانوبه‌ره بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی پارتی بوووه له كابینه‌ی پێنجه‌مدا له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدانی جووتیاران و دانانی نه‌خشه‌ی ستراتێژی بۆ پێشخستنی كشتوكاڵ.
جێگری سه‌رۆکی پارتی، به پارێزگا بوونی ههڵهبجهیشی بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی پارتی له به‌غدا گه‌ڕانده‌وه و دووپاتی کرده‌وه که به‌ردوام ده‌بن له دابین کردنی شایسته داراییەهکانی هه‌ڵه‌بجه له به‌غدا و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال.
نێچیروان بارزانی هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه کرد که نابێ ململانێی باڵ و گرووپ و حزبه‌كان تێكه‌ڵی كاره ئیدارییه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌ت له سلێمانی بكرێت و وتی: بۆیه بۆ به‌رگری كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ ئیدارهیەکی باش و پڕۆژه‌ی گه‌وره و گه‌شاوه داوا له خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین دەکەم له‌م هه‌ڵبژاردنه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.
ئەو خۆڕ‌اگرى و به‌رگری كردن له خاكى كوردستان، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى پیلانگێڕه ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌كان و شكست پێهێنانى پیلانه‌كانیان، كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و كردنه‌وه‌ى ده‌رگا دیپلۆماسییه‌كان به ڕووى هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌ست پێكردنى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه دارایییه‌كانی بۆ سیاسه‌تی پارتی گه‌ڕانده‌وه و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌و هاتوچۆی به‌غدای ئه‌و ده‌سته ناوخۆییانه نه‌بوونایه كه هه‌وڵیان دا پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان لاواز بكه‌ن، هه‌موو كێشه‌كان زۆر زووتر و خێراتر چاره‌سه‌ر ده‌کران. بڕینی بودجه، شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاتنی به‌لێشاوی ئاواره و په‌نابه‌رانى بۆ هه‌رێمی کوردستان کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رده‌م حکوومه‌تی هه‌رێم بوون که وایان کرد پلان و كاری ڕاست كردنه‌وه‌ی باره تێكدراوهكه، تا ڕادهیەكی زۆر په‌یوه‌ست بێت به كات، هیوایشی دەخوازم ئه‌و پڕۆژه گه‌وره‌یه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت که حکوومه‌ت بۆ چاکسازیی بنه‌ڕه‌تی پێشکه‌شی کردوووه.
نەچیروان بارزانی کار کردن بۆ ئارامیی عێراق و ناوچه‌که‌ی به ئه‌رکی حزبه‌کی دانا و وتی: باوه‌ڕم وایە که به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان له ئاشتی دایه نه‌ک له شه‌ڕ و نائارام بوونی ناوچه‌كه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه ئێستایش لایه‌نه عێراقییه‌كان وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ره‌كی بۆ داهاتوو ته‌ماشای پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. له‌و ڕووه‌وه داوا دەکەم دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكه‌وه به یه‌كگرتوویى دابنیشین و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراقدا بكه‌ین و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستان و سه‌ختی بارودۆخه‌که‌ی عێراق یه‌کگرتووییی لایه‌نه‌کانی به پێویست دەزانم.
جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتایدا هاوکات لەگەڵ ناساندنی کاندیده‌کانی پارتی هیوای خواست هه‌مووان له‌و ڕۆژه‌دا به گوڕوتینه‌وه به‌ره‌و سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان بچن و ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن و هه‌روه‌ها هیواى خواست له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا به خۆشی و هێز و گوڕ و تینێكی زیاتره‌وه دیداری یه‌كتری بکەن.
Your Comment