بەرهەم ساڵح چاوی بڕیوەتە سەرۆکایەتی هەرێم یان پۆستی دەوڵەتی لە عێراق

رۆژنامەی "العرب" ڕاپۆرتی دا کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی بەردەم لە عێراقدا گرینگییەکی ئەوتۆی بۆ بەرهەم ساڵح هەیە و دەتوانێ پۆستێکی گرینگی لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بۆ دەستەبەر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی "العرب"، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەردەم لە عێراقدا بۆ رێبەرانی ڕەوتە سیاسییەکانی کوردی ئەو وڵاتە کە لە ئێستادا بەرەوڕووی دۆخێکی ئاڵۆزی سیاسین، زۆر چارەنووس‌ساز نابێت.

بەڵام ئەو هەڵبژاردنانە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ بەرهەم ساڵح لە رێبەرانی پێشووی دابڕاوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکی قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بایەخێکی ئەوتۆی هەیە و دەتوانێ پردێکی ناڕاستەوخۆ بێت بۆ گەیشتن بە سەرۆکایەتی هەرێم یان دەروازەیەک بێت بۆ دەستەبەرکردنی پۆستێکی بەڕێوەبەری لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق پاش ئەو هەڵبژاردنانە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هەڵبژاردنەکانی بەردەم دەتوانێ دەرفەتێکی تایبەتی بۆ بەرهەم ساڵح بێت تا لە وەپەراوێزکەوتنی سیاسیی بێتە دەرێ و ڕۆڵێکی کارای هەبێت لە داهاتووی هەرێمی کوردستاندا و یان هەلێک بۆ گەڕانەوەی بە بەستێنی سیاسی پاش ٥ ساڵ دوورکەوتنەوەی. ساڵح هەوڵ دەدات بە حزبە نوێیەکەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان لە گەڵ تەواو کوردسییەکانی یەکێتی نیشتمانی ڕکابەری بکات.

لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیدا حزبە کوردستانییەکان ٦٠ لە ٣٢٩ کورسیان بەردەکەوێت کە بە پێی ڕاپرسینەکان زۆربەی کورسییەکان لە لایەن پارتییەوە مسۆگەر دەبن و تەنیا لە سەدا ١٠ی کورسییەکان بە یەکێتی و گۆڕان دەبرێت.  

بەرهەم ساڵح دڵی بە پێگە و خۆشەویستیی لە سەردەمی جەلال تاڵەبانی خۆش کردووە و هەندێک ڕەوتی کوردی ئەو بە جێگرەوەی مام جەلال دەناسن.

بە وتەی چاودێرانی سیاسیی سەرکەوتنی بەرهەم ساڵح دەتوانێ هاوسەنگیی هێزی سیاسی لە هەرێم بگۆڕێت و دەشتوانێ هەڕەشەیەک بێت بۆ سەر پێگەی بارزانی لە هەولێر و دهۆک، هەر بۆیە کۆنسولخانەکانی وڵاتانی زلهێزی جیهانی لە عێراق، هەر لە ئێستاوە چاویان بڕیوەتە گۆڕانکارییە سیاسییە هاوپەیوەندەکان بە بەرهەم ساڵح.

ڕاپۆرتەی "العرب" ئاماژەی بەوەش داوە کە بەرهەم ساڵح هەوڵ دەدا کە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بە دەست بهێنێت و ئەگەر بەو ئاواتەی نەگات، بە ئاوردانەوە لە نزیکیی بەرهەم ساڵح و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ساڵح دەتوانێ یەکێک لە پۆستە گرینگەکانی تایبەت بە کوردەکان لە دەوڵەتی ناوەندی لە ئەستۆ بگرێت.

News Code 18545

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =