کێبڕکێیەکانی جۆدۆی پاڵەوانێتی گەورەساڵانی ئێران لە سنە کۆتایی هات

کێبڕکێیەکانی جۆدۆی پاڵەوانێتی کاتای گەورەساڵانی ئێران هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بە پاڵەونێتی یانەی قوم لە سنە کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کێبڕکێیەکانی جۆدۆی پاڵەوانێتی کاتای گەورەساڵانی ئێران هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵان لە هۆڵی وەرزشی زانکۆی ئازادی سنە بە ناساندنی یانە براوەکان کۆتایی هات.

لە ئاکامی تیمی دا قوم پلەی یەکەمی وەدەست هێهنا، ئیسفەهان بووە دووهەم، هەمەدان و تاران پێکەوە پلەی سێهەمیان وەدەست هێنا.

بە ڕاگەیاندنی فیدراسیۆن پاش کۆتایی کێبڕکێیەکانی جۆدۆی پاڵەوانێتی کاتای گەورەساڵانی ئێران کەسە براوەکان ڕۆژانی ١٥ تا ١٩ ی گوڵان لە ئوردووی ئامادەکاری کە لە هۆڵی وەرزشی زانکۆی ئازادی سنە بەڕێوە دەچێت، بەشداری دەکەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئوردووی ئامادەکاری و ئامادەیی لە سنە و لە ژێر چاوەدێری سەرۆکی کاتای فیدراسیۆنی جۆدۆی ئێران بۆ بەشداری لە کێبڕکێیە جیهانی و ئاسیاییەکان بەڕێوە دەچێت.

شیاوی باسە، کەسە بڕاوەکانی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی دەنێردرێنە کێبڕکێیە جیاهنییەکانی مەکزیک و هۆنگ کۆنگ.

News Code 18534

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =