ئایه‌توڵا سیستانی وه‌ک یه‌ک له‌ به‌ربژاره‌کان ده‌ڕوانێت

ئایه‌توڵا سیستانی له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک بۆچوونی خۆیی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و به‌ربژاره‌کان له‌ ۱۲ی مه‌ی ڕاگه‌یاند.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ شه‌فه‌ق نیوز، شێخ عه‌بدول مه‌هدی که‌ربه‌لایی، نوێنه‌ری ئایه‌توڵا سیستانی ڕایگه‌یاند: ئایه‌توڵا سیستانی وه‌ک یه‌ک له‌ به‌ربژاره‌کانی ۱۲ی مه‌ی ده‌ڕوانێت له‌ هیچ گرووپ و لایه‌نێکی دیاریکراو پشتیوانی ناکات و ئه‌مه‌ بو خودی ده‌نگده‌ره‌کان ده‌سپێرێت.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵک داوای بۆچوونی مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌که‌ن که‌ ده‌بێت ئه‌م ۳ خاڵه‌ له‌ به‌رچاو بگیردرێت:

۱- له‌ کاتی ڕووخانی سه‌دامه‌وه‌ مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌وڵی داوه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ پێی سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان بگۆڕدرێت. ئێمه‌ ۱۵ ساڵه‌ جه‌خت ده‌که‌ین که‌ خه‌ڵک ده‌بێت به‌ ده‌ستی خۆیان چاره‌نووسی خۆیان بنووسن و هه‌ڵبژاردن باشترین ڕێگه‌یه‌ و خه‌ڵک ده‌بێت بێ هیچ بیانوویه‌ک به‌شداری ده‌نگدان بکه‌ن.

به‌ڵام ڕوونه‌ هه‌ڵبژاردن به‌و ئامانجه‌ دڵخوازه‌ ناگات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ی هه‌بێت، هه‌ڵبژاردنێکی یه‌کسان ئه‌نجام بدرێت، به‌ربژاره‌کان به‌ پێی پلانی ئابووری، په‌روه‌رده‌یی و خزمه‌تگوزاری خۆیان ڕێکلام بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بیانییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستێوه‌ردان نه‌که‌ن، سزا بۆ ئه‌م کاره‌ دابین بکرێت، خه‌ڵک ده‌نگی خۆیان به‌ که‌سانی گه‌نده‌ڵ نه‌ده‌نه‌وه‌ که‌ له‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندی و دنیای خۆیانن.

به‌رپرسانی پێشوو له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان سوودیان برد و به‌داخه‌وه‌ په‌ره‌یان به‌ گه‌نده‌ڵ دا و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌یتوڵ ماڵیان به‌ خه‌سار دا.

۲- به‌شداری کردنی خه‌ڵک له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ مافی هه‌ر شارۆمه‌ندێکه‌، به‌ڵام به‌شداری نه‌کردن له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌ت بۆ که‌سانێکی دیکه‌ خۆش ده‌کات تاکوو به‌ربژاره‌کانی خۆیان به‌ ده‌سه‌لات بگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی ده‌نگ ده‌دات ده‌بێت هۆشیار بێت که‌ چی ده‌کات.

۳- مه‌جه‌عیه‌تی دینی جه‌خت ده‌کات که‌ به‌ یه‌ک چاو له‌ هه‌موو به‌ربژار و گرووپه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڕوانێت ده‌بێت ده‌نگده‌ره‌کان خۆیان سه‌باره‌ت به‌م شته‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ن و ده‌نگ بده‌ن. باشترین ڕێگه‌ش خوێندنه‌وه‌ی ڕابردووی به‌ربژاره‌کانه‌ تاکوو به‌ر به‌ هه‌ڵبژاردنی که‌سانی گه‌نده‌ڵ که‌ گرنگی به‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی و به‌رژوه‌ندی وڵاته‌که‌یان ناده‌ن، بگیردرێت.

News Code 18530

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =