ئێران بە هێز لە بەرامبەر ملهۆریی ئەمریکا دەوەستێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی ڤیدئۆیدا ڕایگەیاند: بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی تاقە یەک رێگە هەیە و ئەویش پابەندبوونی تەواوی ئەمریکا بە بەڵێنەکانیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی ڕایگەیاند: ئێران بە هێزەوە لە بەرامبەر ملهۆریی ئەمریکا دەوەستێت

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە چیەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ١٤ی جووڵای ٢٠١٥ (٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٤) ناسراو بە بەرجام، ڕوونی کردەوە: پلانی کۆگری هاوبەش (بەرجام) ڕێککەوتنێک بوو نەک گرێبەستێک کە پێویستی بە واژۆ یان پشت‌ڕاست کرانەوە لە لایەن یەکە یەکەی لایەنەکان هەبێت؛ ڕێککەوتنێک بوو کە بە کۆی دەنگ لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پشت‌ڕاست کرایەوە و کرایە رۆژڤی کاریی هەمووان.

ڕاشیگەیاند: لەو کاتەوە بە دوا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ١١ جار، جەختی کردووە کە ئێران پابەندی تەواو بەڵێنەکانی بووە؛ بەڵام لە بەرامبەردا ئەمریکا بەردەوام ئەو ڕێککەوتنەی پێشێل کردووە، بە تایبەت بە ملهۆریی لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە دەیانەویست لە گەڵ ئێراندا بازرگانی بکەن.

زەریف لە درێژەی ئەو گرتە ڤیدئۆییە وتی: هەندێک دەوڵەتی ئەورووپی لەم دواییەدا بۆ ڕازی کردنی ترامپ، هەڤیازیگەلێکی زیاتریان لە لایەن ئێرانەوە بەڵێن داوە. ئەو هەڤیازی دانە، ڕێککەوتنێکی نوێ و هەڵگری بژێرەگەلێکی نوێیە لەو ڕێککەوتنەدا. لە سەرەتای دانوستانەکانی بەرجامدا هەموو بڕیارماندا کە ئەو پرسانە و لەوان توانستی بەرگری و بابەتی دزەکردنی ناوەچەیی لە گفتوگۆکانماندا نەهێڵین.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران جەختی کرد: لە هەر دوو پرسەکەدا، ئەوە ئێرانە کە نیگەرانی و داواکاریی هەیە و نەک رۆژئاوا. ئێمە چەندین سەدەیە کە هێرشمان نەکردۆتە سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام هێرشمان کراوەتە سەر،ئاخرین هێرشیان، هێرشی سەدام حسێن بوو کە لەو کاتەدا ئەمریکا و هاوپەیمانانی ناوچەیی پاڵپشتیان لێ کرد. رۆژئاوا ئەو کاتە چالاکانە هەوڵی دەدا پێشگری بکات لە فرۆشتنی ئاسایی‌ترین چەکی بەرگری بە ئێرانەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: سەرەڕای ئەو ئەزموونە کارەساتە، ئێمە تا ئێستاشی لە سەر بێت زۆر کەمتر لە وڵاتانێکی وەک عەرەبستانی سعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بوودجەمان بۆ کەرتی بەرگری تەرخان کردووە و مووشەکەکانی ئێمە هێندەی مووشەکەکانی سعوودی دوورهاوێژ نین.

ڕوونیشی کردەوە: با بۆ هەمیشە ئەو پرسەتان بۆ ڕوون کەمەوە، ئێمە نەک ئاسایشی خۆمان ڕادەستی هێخزی دەرەکی دەکەین و نە بە ڕێککەوتنێکدا دەچینەوە کە بە نیازپاکییەوە جێبەجێمان کردووە و لەوبارەوە هیچ دانوستانێکی نوێ ناکەین. ئێران بە هیزەوە لە بەرامبەر هەوڵی پڕوپووچ و ملهۆرانەی ئەمریکا دەوەستێت؛ بەڵام ئەگەر ئەمریکا درێژە بە پێشێل کردنی بەرجام بدات یان لێی بچێتە دەرێ، ئێمەش مافی کاردانەوە نیشان دان بەو داپەڕەمان دەبێ، ئەویش بەوە شێوەی کە ویستی خۆمانە.

زەریف ئاماژەی بەوەش دا: هەرانانەوە و هەڕەشە ڕێککەوتنێکی نوێی بۆ ئەمریکا بەدواوە نابێت. بە تایبەت لە کاتێکدا کە ئەوان ڕێز لە ڕێککەوتنەکانیان ناگرن؛ کەواتە بە ئەمریکا ڕادەگەیێنین کە لە ئەنخامدا ڕێزی لە ڕێککەوتنەکانیان بگرن؛ دەنا بەرپرسایەتیی پاشهاتی پابەندنەبوونیان بە بەڵێنەکان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.

News Code 18528

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =