به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕووداو، محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری، وەزیری بازرگانی ئێران له میانه‌ی به‌شداری کردن له کۆنفڕانسی ئابووری ئێران و هه‌رێمی کوردستان وتی: ده‌مانه‌وێت سیستەمی ئازادی بازرگانی لە نێوان دوو لایەندا دروست بکەین و ئەوش دەتوانێت ببێتە هۆی فراوان بوونی سەرمایەدانان لە هەردوو وڵات‌دا.
ئه‌و زیادی کرد: پێوەندییهکان لە ئاستی باڵای سیاسی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق له گه‌شه کردن دایه و ئه‌مه‌ش ڕێخۆشکه‌ره بۆ کاری بازه‌رگانی هاوبه‌ش.
شه‌ریعه‌تمه‌داری وتی: هیوادارم ئەو کۆڕبەندە دەرفەتێک بێت بۆ ناساندنی توانا ئابوورییەکانی له نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین.
وه‌زیری بازه‌رگانی ئێران جه‌ختی کرد: ئێران لە خەڵکی عێراق بۆ شەڕی داعش پشتیوانی کرد لە سەردەمی پاش داعشیشدا پشتگیریی لە خەڵکی عێراق دەکات.
بۆچوونی ئێوە