سیستەمی ئاسایشی عێراق لە بەهێزترینەکانی ناوچەکەیە

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق ڕایگەیاند: سیستەمی ئاسایشی ئێمە یەکێکە لە بەهێزترینەکانی ناوچە و حەشدی شەعبی تەنیا لە شیعەکان پێکنەهاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح- عێراق ڕایگەیاند کە سیستەمی ئاسایشی عێراق یەکێکە لە بەهێزترینەکانی ناوچە.

ناوبراو لە میانەی وتەدانی لە پارێزگای سەلاحەدین، وتی: ویستیان عێراق بکەنە ئامانج، بەڵام ئەم وڵاتە سەرەڕای تەواو پیلانەکان خۆڕاگری کرد. جیهان سەری کڕنۆش دادەنوێنی بۆ سەرکەوتنی گەورەمان هەمبەر بە تیرۆریزم لە عێراقدا. زۆربەی وڵاتان بە گشت جیهازاتیانەوە لە بەرامبەر تیرۆریستەکاندا دەستە وەستانن.

عامری وتیشی: هەندێک لە میدیا چەواشەکان پاگەندەی ئەوە دەکەن کە حەشدی شەعبی تەنیا لە شیعە پێکهاتووە و ئەوە ستەمێکی گەورە و ئاشکرایە لە ئەهلی سوننەی بەشداربووی ئۆپەراسیۆنەکان. لە ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، زلووعیە، شەڕی سەلاحەدین یا شەڕی ئازادکردنەوەی تەکریت، سوننەکان بەشداری ڕیزەکانی حەشدی شەعبی بوونە. دوژمنان بۆ ئەوەی عێراق دابەش بکەن پاگەندەی ئەوە دەکەن کە حەشدی شەعبی تەنیا لە شیعەکان پێکهاتووە.

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕاشیگەیاند: ویستیان عێراق لاواز بکەن، بەڵام عێراقی خۆشەویست و سەربەرز توانی تەواوەتی سەرزەوینی و سەروەریی خۆی بپارێزێت. تەواو عێراق لە دژی داعش ڕاپەڕین و ئەمڕۆ بە مەبەستی پاراستنی سەرکەوتنەکانیان دەبێ یەکگرتوویی و هاوڕیزیی خۆیان بپارێزن و بژێرەیەکی دیکەمان جگە لە یەکگرتووی نییە.

News Code 18497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =