جەنایەتی نوێی هاوپەیمانی ئەمریکی دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە نوێطرین جەنایەتی فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە سووریا، دەیان کەسی سڤیل لە هاوێری باشووری شاری حەسەکە کوژراو و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی سووریا (سانا)، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بەردەوامە لە درێژەدان بە جەنایەتە جەنگییەکانی لە سووریا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لەم دواییەدا گوندی فازل لە نزیکیی شاری شەدادی کە لە هاوێری باشووری حەسەکە هەڵکەوتووە، بۆردومان کرد.

میدیاگەلی سووری ڕایانگەیاند کە پاش ئەو هێرشە دڕندانە، دەیان کەسی سڤیلی سووری کوژراو و بریندار بوونە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، هەزاران کوژراو و برینداری لێ کەوتۆتەوە.

News Code 18488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =