رێبەری باڵای شۆڕش سزای هەندێک لە تاوانبارانی بەخشی

رێبەری باڵای شۆڕش بە بۆنەی هاتنی جەژنەکانی مانگی شەعبان، ڕەزامەندیی خۆیان بۆ بەخشین یان کەمکردنەوەی سزای ٧١٥ کەس لە تاوانبارانی دادگاگەلی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوەی تەعزیراتی حکوومی و ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەرڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی رێبەری باڵا، بە بۆنەی هاتنی جەژنە پیرۆزەکانی مانگی شەعبان و هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی حەزرەتی مەهدی (عج)، رێبەری باڵای شٶڕش ڕەزامەندیی خۆیان بۆ پێشنیاری بەخشین یان کەمکردنەوەی سزای ٧١٥ کەس لە تاوانبارانی دادگاگەلی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوەی تەعزیراتی حکوومی و ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری دەربڕی.

ئایەتوڵڵا ئامۆلی لاریجانی سەرۆکی دەزگای داد لە نامەیەکدا بۆ رێبەری باڵای شۆڕش، بە بۆنەی هاتنی جەژنەکانی مانگی شەعبان، پێشنیاری بەخشین یان کەمکردنەوەی سزای ٧١٥ کەس لە تاوانباران و بەندکراوانی کە لە کۆمیسیۆنی ناوەندیی بەخشین و لێبوردنی دەزگای داد، شیاوی لێبوردن دەست نیشان کراون، ئاراستەی بەڕێزیان کرد کە ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕەزامەندیی خۆیان بۆ ئەو کارە دەربڕی.

News Code 18486

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =