نەهێنی بەشداری نەکردنی مەسعوود بارزانی لە بانگەشەی هەڵبژاردن

چالاکێکی سیاسی کورد سەبارەت بە هۆکاری بەشداری نەکردنی سەرۆکی پارتی دیموکڕات کوردستانی عێراق لە بانگەشەی هەڵبژاردن، لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەهرەین، خالید پێشوا، چالاکی سیاسی کورد سەبارەت بە هۆکاری بەشداری نەکردنی سەرۆکی پارتی دیموکڕات لە بانگەشەی هەڵبژاردن لێدوانی دا.

ئەو کە کەسێکی نزیک لە مەسعوود بارزانییە لەمبارەوە وتی: بابەتی بەشداری نەکردنی بارزانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بووەتە هۆی سەرسووڕمانی زۆر کەس و پرسیاری زۆری لە هەرێم ساز کردووە.

ئەم چالاکە سیاسییەی هەرێم وتی: بابەتەکە بۆ ڕەهەندی جوغڕافیایی و ناوچەکە دەگەڕێتەوە و بە سووک بوونی بارزانی لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی سەبارەت بە ڕاپرسی دەگەڕێتەوە.

ئەو زیادی کرد: بارزانی بۆ دوای هەڵبژاردن پلانی داڕشتووە کە بگەڕێتەوە ساحەکە و ئەمەش بە مانای چون بۆ بەغدا نییە چون خۆشی لەوە نایەت بچێت بۆ بەغدا و لە دوای هیچ کورسیەکیش لە هەرێم نییە.

News Code 18467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =