پێنج به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی کورد لە پێشانگایه‌کی ئۆکراین نیشان دەدرێت

به‌رپرسی ناوەندی گرافیکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند که‌ پێنج به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ سێ ساڵانه‌ی پوستری وڵاتی ئۆکراین به‌شداریان کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کرماشان، فه‌خره‌دین دوست محه‌مه‌د وتی: ئاسه‌واری ۵ ئه‌ندامی ماڵی گرافیکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کرماشان به‌شداری پێشانگای ۳ ساڵانه‌ی پوستری ئۆکراین له‌ ۲۰۱۸یان کردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: فه‌رشاد عیسا پوور، فه‌رناز نه‌سیری پوور، که‌وسه‌ر عه‌زیزی، ڕۆئیا ستایشی و عاتفه‌ بیاجیان ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن که به‌رهه‌مه‌ گرافیکییه‌کانیان له‌م پێشانگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ بۆ کێبه‌رکێ کردن قبوڵ کراوه‌.

News Code 18465

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =