ئه‌مریکا له‌ ته‌نیشت کوردی سووریا ده‌مێنێته‌وه‌

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی سوپای ئه‌مریکا که‌ یارمه‌تی کورده‌کان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ سووریا ده‌ده‌ن، نه‌ک ئه‌م وڵاته‌ چۆڵ ناکه‌ن که‌ په‌ره‌ش به‌ مانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا وتی: سوپای ئه‌مریکا ئاماده‌ی کشانه‌وه‌ له‌ سووریا نییه‌ و بوونی ئه‌وان بۆ درێژه‌دان به‌ شه‌ڕی داعش زۆر پێویسته‌.

ئه‌و زیادی کرد: ته‌نانه‌ت گه‌ر داعش به‌ ته‌واوی له‌ سووریا شکست بخوات، ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ له‌م وڵاته‌ زۆر هه‌ستیار بین.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا جه‌ختی کرد: بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا بۆ ڕاهێنان به‌ هێزه‌ کوردییه‌کان زۆر گرنگه چون بێ ڕاوێژی ئه‌مریکا داعش و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی دیکه‌ دیسان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ په‌ره‌ی زیاتر به‌ شه‌ڕی دژ به‌ پاشماوه‌کانی داعش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان بۆ مێرگی فورات ده‌ده‌ینه‌وه‌ و داواش له‌ هاوپه‌یمانه‌ عه‌ره‌به‌کان ده‌که‌م له‌م هێرشانه‌ پشتیوانی بکه‌ن.

ماتیس دڵنیایی به‌ سیناتۆره‌ ئه‌مریکاییه‌کان دا که‌ هێرش نوێکان له‌ دژی داعشییه‌کان ده‌ستی پێ کردووه‌ و ئۆپراسیۆنه‌کانی هاوپه‌یمانی دژی داعش به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریکا په‌ره‌ی زیاتر ده‌سێنێت.

News Code 18463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =