وەرزشوانانی مەریوانی دوو میدالیای زێڕ و برۆنزیان مسۆگەر کرد

ڕکابەرییەکانی پاڵەوانیی ڕاکردنی کچانی گەنجی وڵات بە مسۆگەرکرانی دوو میدالیای زێڕ و زێو لە لایەن وەزشوانانی کوردستانی لە یاریگەی ئافتابی ئینقلابی تاران کۆتایی پێ هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەرزش و گەنجانی کوردستان، ڕکابەرییەکانی پاڵەوانیی ڕاکردنی کچانی گەنجی وڵات ئێوارەی دوێنی یەکشەممە ٩ی گوڵان لە یاریگەی ئافتابی ئینقلابی تاران کۆتایی پێ هات.

ئەو ڕکابەریانە بە ئامادەبوونی ١٩٠ وەرزشکار لە پارێزگاکانی سەرتاسەری وڵات لە قۆناغگەلی جیاواز، بۆ ماوەی رۆژ بەردەوام بوو.

یانەی کوردستان بە سەرپەرەشتیی غەزال سەیدولشوهەدایی کە بە ٥ ڕاکەرەوە بەشداری ئەو ڕکابەریانە ببوو، توانی لە کۆتایی ڕکابەرییەکانی پاڵەوانیی ڕاکردنی کچانی گەنجی وڵات دوو میدالیای زێڕ (کەژاڵ ڕۆستەمی ڕاکەری مەریوانی لە مادەی ٤٠٠ مەتری لەمپەردار) و میدالیای زێو (هەستی سەمەری وەزشکاری مەریوانی لە مادەی ٣٠٠٠ مەتری لەمپەردار) مسۆگەر بکات.

شایانی باسە، لە کۆتایی ڕکابەرییەکاندا یانەی خوراسانی ڕەزەوی لە پلەی یەکەم وەستا و یانەکانی تارانی (ئا) و یەزد بە نۆرە پلەی دووهەم و سێهەمی ڕکابەرییەکانیان مسۆگەر کرد.

News Code 18462

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =