سنوورەکانی پارێزگای کوردستان دانەخراون

پارێزگای کوردستان وتی: سنوورەکانی پارێزگا دانەخراوە، بەڵکوو تاقمێک لە بازرگانانی شاری بانە هەمبەر بە پێدانی تێچووی گومرۆکی کاڵای هاوردەیی ناڕازین.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بەهمەن مورادنیا شەوی ڕابردوو ٩ی گوڵان لە کۆڕبەندی نەتەوەیی شۆڕاکانی ئیسلامی کە لە هۆڵی پێغەمبەری مەزنی پارێزگاری کوردستان بەڕێوەچوو، ڕووانییە دۆخی سنوورەکان و وتی: تا ئێستا زیاتر لە ١٠ جار لە گەڵ بەرپرسانی وڵات لە وەزارەتی ناوخۆدا بۆ ساماندانی دۆخی سنوورەکانی پارێزگا کۆبووینەتەوە.

ڕاشیگەیاند: بەرپرسانی وڵات لە وەڵامی داخوازیی ئێمە بۆ پێدانی هەڤیازی و بوودجەی تایبەت بە پارێزگا، وتیان ئەگەر ڕێککەوتنێک لەوبارەیەوە بکرێت، پارێزگاکانی دیکەی سنووریش داوا دەکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی سازبوونی قەیران لە ئاستی وڵاتدا.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بەشێک لە مەعاشی خەڵکی ئێمە لە رێگەی شارە سنوورییەکانەوەیە، بیری هێنایەوە: تاقمێک زۆرترین قازانجی سنوورەکانیان قۆرغە کردووە و خودی سنوورنشینەکان کەمترین بەهرەیان پێ‌بڕاوە.

پارێزگاری کوردستان بە داکۆکی لە یەکەگەلی بەرهەم هێنەری ناوخۆیی وڵات، وتی: لە رۆژانی پشوودانی نەورۆز، سنوورەکان بۆ ماوەی ٨ رۆژ کرانەوە و لەو ماوەیە ٤٥٠ لۆری کاڵا هاوردەی ئێران کرا.

موراد نیا ناپرێنسیپی بوونی پڕۆسەی بازرگانیی سنوورەکانی کوردستانی بیرهێنایەوە و ئاشکرای کرد: کاڵا لە بەندەرە جۆراوجۆرەکانی ئاستی وڵات بار دەکرێت و لە رێگەی سنوورەکانی کوردستانەوە ئاودیوی ئەو دیوی سنوور دەکرێت و هەمدیسان لە لایەن کۆڵبەرانەوە لە رێگەی سنوورەکانی پارێزگاوە دەهێنرێتەوە بۆ ناو وڵات.

وتیشی: لە ئێستادا دەوڵەت بڕیاری داوە کە بازارچەگەلی سنووریی پارێزگا لە شوێنێکدا کۆکاتەوە بۆ ئەوەی بارکردن و هاوردەی کاڵا لەوێدا ئەنجام بدرێت، تا چیتر شایەدی ئەو پڕۆسە ناپرێنسیپانەیە نەبین.  

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سنوورەکانی پارێزگا داخراوە نین، وتی: بازرگانانی شارە سنوورییەکانی هەلومەرجی نوێ بە قازانجی خۆیان نازانن و ئامادە نین تێچووی گومرۆکیی خۆیان بدەن و هەر بۆیە ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە کۆبوونەوە و دانیشتنی لە گەڵ بازرگانانی شاری بانە، ڕایگەیاند: چاوەروانی ئەوەمان لە بازاڕیان و بازرگانانی ئەوە شارە دەکرد کە متمانەمان پێ بکەن، بەڵام بە داخەوە ئەو کارەیان نەکرد.

موراد نیا لە کۆبوونەوەی لیژنەی دەوڵەت لەم حەوتەیەدا بۆ لێکدانەوە و چارەسەریی کێشەکانی پارێزگای کوردستان هەواڵی دا و جەختی کرد: بەو هۆیەی دامەزراندنی بازارچەگەلی سنووری پەسندکراوی دەوڵەت بووە، هەموارکردنی ئەو پڕۆژەیاسایەش لە رۆژەڤی لیژنەی دەوڵەت دایە.

News Code 18460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =