پێی ئەمریکا لەم ناوچەیە دەبڕدرێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: ئەمڕۆ ژووری شەڕ لە دژی ئێمه وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکایە و بێ گومان پێی ئەمریکا لەم ناوچەیە دەبڕدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا خامنەیی کەمێک پێش ئێستا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە گەڵ ژمارەیەک لە کرێکاران دیداریان کرد.

ڕێبەری لەم دیدارەدا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ ژووری شەڕ دژی ئێمە ، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکایە. وتیان: ڕێگای بەرەنگاریی دوژمنان لەگەڵ ئێران، بەرەنگاریی ئابووریە.

و جەختیشیان کرد کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئەم شەڕە، پشتیوانی لە کاڵای ئێرانی و پشت بەستن بە توانایی و دەفرایەتی ناوخۆیی و چاوە لەدەست نەبوونی بیانییەکانە.

وتیشیان : ئەرکی دەوڵەتەکان ئەوەیە کێشە و لەمپەڕی بەردەم کارخولقێنەران و کرێکاران هەڵبگرن بۆ ئەوەی بەرهەم هێنان زیاتر بکات و خەڵکیش دەبێ کاڵای ئێرانی بکڕن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە شەڕ و نائەمنی و خوێنڕشتن بە هۆی بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕایانگەیاند: ئەو کەسەی کە دەبێ لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بڕواتە دەرەوە، ئەمریکایە نەک کۆماری ئیسلامی و هەروا کە چەند ساڵ لەمەوپێش وتم: سەردەمی لێدە و دەرچۆ تەواو بووە.

 ئەوەشیان وت کە ئێستا ئەوان فوکوسیان کردووەتە سەرشەڕی ئابووری و شەڕی فەرهەنگی و ژووری شەڕی ئابووری لەگەل ئێران، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکایە.

ڕێبەری  زیادیان کرد:  من ناڵێم لەگەڵ جیهان پەیوەندیمان بپچڕێت، بەڵام پشت بەستن بە دەرەوەی سنوورەکان هەڵەیە.

News Code 18459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =