سوپای عێراق بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریستیی لە مووسڵ

هێزە سەربازییەکانی عێراق لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی خۆی لە مووسڵدا وێرای دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی تەکفیری، دەستیان بە سەر ژمارێکی زۆری چەك و چۆڵی تیرۆریستاندا گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "السومریه نیوز"، ئۆپەراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سوپای عێراق لە دژی تیرۆریستانی داعشی بە تایبەت لە شاری مووسڵ بەردەوامە و بە پێێ ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سەربازانی سوپای عێراق لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانیویانە تیرۆریستێکی مەترسیدار لە مووسڵدا قۆڵبەست بکەن.

هەروەها هێزەکانی عێراقی لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بە سەر ژمارێکی زۆری چەک و چۆڵی تیرۆریستان و لەوان مووشەک و خۆمپارەدا گرتووە.

News Code 18457

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =