دەست بە سەر چەندین میلیۆن دۆلاری دزراوە لە کارتی بازرگانانی کوردستان گیراوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئیتلاعاتی کوردستان وتی: لە شوێنی کەڵک ئاوەژوویی و دزی لە کارتی بازرگانانی دانیشتووانی سنوور، تا ئێستا دۆسیەیەکی گەورەی سوود و دزیی ملیۆنان دۆلاری پێکهاتووە و ٢٩ کەس قۆڵبەست کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعات، بەڕێوەبەری گشتیی ئەو ئیدارەیە ڕاشیگەیاند: ئاگایی بەخشین، ڕاهێنان و رێنوێنی کردنی کۆمەڵگای ئامانج بە بەرپرس و خەڵکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەنگاوی تیرۆریستانە و پێشگرانە لە هەڵمەتی تێکدەرانە و سیخۆرانە لە یەکەمایەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتن.

ناوبراو ئاماژەی بە ئاستی باڵای تەکوزیی دەزگاگەلی ئەمنیی پارێزگای کوردستان لە ڕاپەراندنی ئەرکەکانیان کرد و ڕاشیگەیاند: بەختەوەرانە بە یارمەتی و هاوڕێی خەڵکی پارێزگا و توانست و هوشیاریی دەزگاگەلی ئیتلاعاتی، ئەمنی و سەربازی هەوڵی گرووپگەلی دژە شۆڕش بۆ بەهرە بردن لە ڕووداوگەلی وەک هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و ڕووداوەکانی بشێویی مانگی سەرماوەز، شکستی هێنا.

وتیشی: دزە کردنی ستراتژیکی لە ناو گرووپگەلی تەکفیری یەکێک بووە لە ستراتژییەکانی دەزگای ئیتلاعاتی وڵات و بەختەوەرانە هەر لەو پەیوەندییەدا توانیومانە زۆربەی پیلانەکان پووچەڵ بکەینەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئیتلاعاتی کوردستان بە ئاماژە بە هەوڵی هەمەلایەنەی دەزگاگەلی هەواڵگری و ئیتلاعاتیی دوژمنان بۆ ڕاکێشان و پاگەندە و ئەنجامدانی هەڵمەتی تێکدەرانە، بیری هێنایەوە: ئاستی دەستگیرییەکان لە ئۆپەراسیۆنە ئەنجام دراوەکانی ساڵی ڕابردوو بە نیسبەتی هەنگاوگەلی ڕاهێنان و رێنوێنییەکان نرخێکی زۆر کەمە و ئەوە لە خۆیدا نیشان دەدات کە خەڵکی ئێمە بە هوشیارییەوە دەڕواننە پیلانی دوژمنان.

ناوبراو لە درێژەدا ڕووانییە ئۆپەراسیۆنەکانی دەست بە سەرداگرتن و هەڵوەشانەوەی ١٢ باندی قاچاخی چەک، دۆزینەوەی ٣ وەجبە قاچاخی زێڕ و ئاڵتوون، ٣ وەجبەی قاچاخی دراو ١٧ هەزار شووشە مەشرووب لە لایەن ئەو ئیدارە و پێکهێنانی دۆسیە بۆ ٣ سەرپێچکاریی ئیداری لە ئاستی پارێزگای کوردستان و جەختی کرد: بە داخەوە چالاکیی گرووپگەلی کریستانی تەبشیری لە جێ جێی پارێزگا و کەڵک ئاوەژوویی و دزیی سەرپێچکارانی ئابووری لە کارتە بازرگانییەکانی دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، بەشێکی دیکە لەو کەڵکەڵانەن کە چاوەروان دەکرێت میدیاکاران و ڕاگەیێندنەکان ئاوری لێ بدەنەوە و خەڵکی لەوبارەیە زیاتر ئاگادار بکەنەوە.

ڕاشیگەیاند: لە شوێنی کەڵک ئاوەژوویی و دزی لە کارتی بازرگانانی دانیشتووانی سنووریی کوردستان، تا ئێستا دۆسیەیەکی گەورەی سوود و دزیی ملیۆنان دۆلاری پێکهاتووە و ٢٩ کەس قۆڵبەست کراوە کە زۆربەی دەستگیرکراوان خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی وڵاتن.

News Code 18456

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =