بەڵگەی گەشەی ژنانی پارێزگای کوردستان تۆمار دەکرێت

بەرپرسی گشتی کاورباری ژنانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتی: پێکهێنانی بەڵگەی گەشەی ژنانی پارێزگا یەکێک لە بەرنامەکان و یەکمایەتییەکانی ئێمەیە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا ئاژیر یەکشەممە لە کۆبوونەوەی هاوبیریی ژنانی ئەندامی شووراکانی ئیسلامی پارێزگا کە بە ئامادە بوونی پارێزگای کوردستان لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەتی ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو وتی: ئەو باسانەی کە لە ئەم کۆبوونەوە هێنرانە ئاراوە نیشانی دا کە بە یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانمان واتا ماف خوازی گەیشتین.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە دەسکەوتی باشمان لە هەوڵەکانی خۆمان لە دەوڵەتی یازدەیەم وەدەست هێنا، وتی: نموونەی ئەو کارانە پەسەند کردنی بەشی ٣٠ لە سەدی ژنان لە پۆستەکان و دەستەبەریی نیو لە سەدی بەرێوەبەرایەتییەکان و بوودجەی نووسینگەی کاروباری ژنان و بنەماڵەی وەزارەتی ناوخۆیە.

ناوبراو وتیشی: لە درێژەی تۆماری ئەو بەڵگە لە بواری خەسارەکانی بەشی ژنان هەنگاو هەڵدەگرین.

نوێنەرانی ژنانی ئەندامی شوورای ئیسلامی لە شارەکانی پارێزگا لە ئەو کۆبوونەوە لە سەر کێشەی بواری ژنان وەکوو نەبوونی بوودجە، نەبوونی ئیمکاناتی ڕفاهی لە گوندەکانی ئاساوڵەی سنە کە ٩ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە، نەبوونی کتێبخانەی گشتی لە گوندی سەڵواتاوای سنە، نەبوونی پارکی تایبەت بە ژنان و یاریگە وەرزشییەکان قسەیان کرد.

News Code 18454

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =