فیلمێکی کوردی ۶ خه‌ڵاتی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وه‌رگرت

فیلمی کوردی "خه‌ونی بێ ڕه‌نگ" له‌ ده‌رهێنانی مێهمت عه‌لی گۆنار ۶ خه‌ڵاتی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌نقه‌ره‌ی بردەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوو ۲۹مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ تورکیا به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م فستیڤاڵه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر فیلمی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شداریان کردبوو، فیلمی خه‌ونی بێ ڕه‌نگ له‌ ده‌رهێنانی مێهمت عه‌لی گۆنار ۶ خه‌ڵاتی به‌ ده‌ست هێنا.

مێهمت عه‌لی گۆنار ده‌رهێنه‌ری کوردی تورکیایه‌ که‌ خه‌ڵکی شاری بێنگولی تورکیایه‌. 

فیلمی خه‌ونی بێ ڕه‌نگ له‌ به‌شی باشترین فیلم، باشترین فیلمنامه‌، باشترین مۆسیقا، باشترین ده‌رهێنه‌ر، باشترین دیزاین و جل و به‌رگ خه‌ڵاتی فستیڤاڵه‌که‌ی به‌ ده‌ست هێنا.

فیلمی خه‌ونی بێ ڕه‌نگ به‌ زاراوه‌ی زازاکی کوردی ژووروو به‌رهه‌م هاتووه‌، چیرۆکی منداڵێکی کوردی ئامێدییه‌ که‌ له‌ ساڵانی ۹۰ی زاینی له‌ شاری ئامه‌د ده‌ژیه‌ت. میرزا که‌ منداڵی خۆیی له‌ سه‌رده‌می حاکمه‌یه‌تی سه‌ربازی و تاریکی تورکیادا به‌ سه‌ر کردووه‌ ناتوانێت خۆی له‌ کاریگه‌ری گه‌مه‌ سیاسییه‌کان به‌ دوور بگرێت. میرزا دوای کۆچی دوایی دایکی خه‌مۆک ده‌بێت و خه‌ونی ناخۆش ناخۆش ده‌بینێت. دوای ئه‌مه‌ ژیانی میرزا به‌ هاتنی مێر ئه‌حمه‌د بۆ ماڵیان ده‌گۆڕدرێت. خه‌ونی بێ ڕه‌نگ چیرۆکی نه‌وه‌یه‌کی کورده‌ که‌ ژیانیا به‌رده‌وام تاڵ بووه‌ و خه‌ونه‌کانیان بێ ڕه‌نگ و هیچ تام و بۆیه‌ک بووه‌.

News Code 18451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =