دۆزینەوەی هوماری چەک و تەقەمەنی لە پارێزگای کەرکووک

بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی هەواڵی دا کە هێزەکانی بەسیجی خۆجەیی عێراق توانیان هومارێکی خومپارە، بۆمب و مووشەک لە پارێزگای کەرکووک بدۆزنەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یەوم سابع، بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی لە دۆزینەوەی هوماری مووشەک و بۆمب لە کەرکووک هەواڵی داوە.

عەماد قەرە غولی بەرپرسی لەشکری یازدەی حەشدی شەعبی جەختی کردووە کە مووشەک، بۆمب و خومپارەکانی ئامادەی هاویشتن لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک دۆزراوەتەوە.

بە وتەی ناوبراو ئەو هومارە پاش وەدەست هێنانی زانیاری و لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە لە ناوچەی ڕیاز لە حەویجە دۆزراوەتەوە.

News Code 18449

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =