سوپای سوووریا جارێکی تر کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی

نیوەشەوی ڕابردوو دوو بنکەی سەربازی سوپای سووریا لە ناوچەی حەما و حەڵەب کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری دەوڵەتی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی ناوچەی حەما و حەڵەب هەواڵی دا.

ئامانجی ئەو هێرشانە هومارەکانی چەک و تەقەمەنی لە دوو بنکەی سەربازی سوپای سووریا بووە کە کوژراو و برینداریشی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا ڕێژەی کوژراو و بریندارەکان دیار نییە.

بڕێک لە میدیاکان ڕایانگەیاندووە ئەو هێرشە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ئەنجام دراوە. هەواڵدەری هائارتسی ڕژێمی زایۆنی ئەو پاگەندەیەی پشت ڕاس کردووەتەوە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە هێرشەکە لە بنکەکانی ئەمریکا و بریتانیا لە باکووری ئۆردونەوە کراوە.

News Code 18448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =