تێلاڤیڤ توانای ئەوەی نییە هێرش بکاتە سەر ئێران

سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیسڕائیل دانی پێدانا که‌ ڕژیمی زایۆنی توانی هێرش کردن بۆ سه‌ر ئێرانی نییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر جورازلم پۆست، ئیهۆد ئۆلمێرت، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ڕژیمی زایۆنی که‌ ساڵی ۲۰۰۷ فه‌رمانی هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌ی ناڤۆکی سووریا له‌ ده‌یره‌زووری دا، ڕایگه‌یاند که‌ ڕژیمی زایۆنی توانی هێرش کردن بۆ سه‌ر ئێرانی نییه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: ئێمه‌ ئه‌و کاره‌ی که‌ له‌ سووریا کردمان ناتوانین له‌ ئێران ئه‌نجامی بده‌ین.

ئۆلمێرت هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: ئێمه‌ له‌ سووریا بنکه‌یه‌کی ناڤۆکیمان خاپوور کرد و ده‌مانزانی که‌ دروست کردنه‌وه‌ی کاتی زۆر ده‌بات. سه‌باره‌ت به‌ ئێران ڕێگاکه‌ زۆر دوورتره‌ و بنکه‌ ناڤۆکییه‌کانیان له‌ ژێر زه‌ویدا دروست کردووه‌ و هه‌ر کامی له‌ گۆشه‌یه‌ک دایه‌. توانی ئێران بۆ له‌ناو بردنی سیستمی ناڤۆکی ئێران که‌مه‌ و ده‌بێت هێزی زیاترمان هه‌بێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ترامپ له‌ دژی به‌رجام و پێداگیر بوونی نتانیاهۆ بۆ له‌ کار خستنی ڕێککه‌وتنه‌ ناڤۆکییه‌که‌ له‌گه‌ڵ ئێران وتی: دڵنیا نیم حه‌ق به‌ ترامپ بێت ئه‌گه‌ر جێگره‌وه‌یه‌ک هه‌یه‌، ده‌ی بیگۆڕن، ئه‌گه‌ر نییه‌ نابێت له‌ گۆڕینی به‌رجامدا په‌له‌ بکرێت.

ئه‌م قسانه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ترامپ بڕیار وایه‌ ۱۲ی مانگی مه‌ی سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی خۆی بدات، ئه‌گه‌رچی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ به‌رجامدا گۆڕانکاری نه‌کرێت له‌م ڕێککه‌وتنه‌ ناڤۆکییه‌ ده‌کشێته‌وه‌.

News Code 18446

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =