ماکرۆن: پاریس لە بەرجام ناکشێتەوە

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا جەختی کرد کە وڵاتەکەی سەدای سەد پایبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران گفتوگۆیان کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هیچ تەنگاوییەک زیاتر لە بەڵێنەکانی قبووڵ ناکات وتی: بەرجام یەکەمین بنەمای گرینگ بۆ متمانە لە نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژاواییە.

 ڕۆحانی هەروەها جەختی کرد کە پاریس و تاران دەفرایەتی ئەوەیان هەیە کە پەیوەندییەکانیان لە بواری فەرهەنگی، سیاسی، ئابووری پتەوتر بکەنەوە.

هەروەها سەبارەت بە بەرجامیش جەختی کرد: بەردەوام بوونی بەرجام دەبێتە هۆی پتەوبوونی ئاسایش و هاوکاری ناوچەیی.

ئەوەشی وت کە ئێران هیچ دانوستانێک لەسەر بەرجام ناکاتەوە.

 لای خۆیەوە ماکرۆن وتی: یەکێتی ئەورووپا و بە تایبەت فەڕەنسا بەرگری لە بەرجام دەکات و سەدا سەد پایبەندی بەرجام دەبێت.

News Code 18444

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =