گرووپێکی تیرۆریست له‌ ورمێ ده‌ستگیر کران

فه‌رمانده‌ی هێزی پۆلیسی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند که‌ گرووپێکی تیرۆریستیان له‌ شاری ورمێ ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، سه‌ردار ناسر ئه‌سڵانی دوێنێ له‌ ورمێ وتی: گرووپێک که‌ له‌ دوای کاری تیرۆریستی بوون و ویستیان لانی که‌م ۱۰ که‌س تیرۆر بکه‌ن ده‌ستگیر بوون.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌موو هه‌ولی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌منیه‌تی شاری ورمی بپارێزین تاکوو له‌ ساڵی ۱۴۰۰ی هه‌تاوی به‌ باڵاترین ئاستی وه‌رگرتنی گه‌شتیار بگات له‌م ڕووه‌وه‌ کاری زۆر له‌ پێناوی شاری ورمی کراوه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین لێی.

شایانی باسه‌ که‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا زانیاری زیاتری سه‌باره‌ت به‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ نه‌خستووه‌ته‌ به‌رده‌ست.

News Code 18442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =