سه‌حه‌ری دمیرتاش به‌ فارسی بڵاو کرایه‌وه‌

کتێبی کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکی سه‌حه‌ر له‌ نووسینی سه‌لاحه‌دین دمیرتاش به‌ زمانی فارسی وه‌رگێڕدرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نه‌شری گوتار له‌ نوێترین کاری به‌هاره‌ی خۆی کتێبی سه‌حر له‌ نووسینی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ زمانی فارسی بڵاو کرده‌وه‌.

کتیىی سه‌حه‌ر له‌ لایه‌ن ڕه‌زا تاجدار کراوه‌ به‌ فارسی و له‌ پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی کتیىی ئه‌مساڵی تاران به‌شداری ده‌کات.

سه‌لاحه‌دین دمیرتاش ماوه‌ی یه‌ک ساڵه‌ به‌ هۆی تۆمه‌تی بێ بنه‌مای تیرۆر له‌ لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کراوه‌.

زنجیره‌ چیرۆکی سه‌حه‌ر له‌ زیندان نووسراوه‌ و زۆربه‌ی لاینگرانی ئه‌ده‌بی له‌م کتێبه‌ و فۆڕمی نوویسنی چیرۆکه‌کان پێشوازیان کردووه‌.

نه‌شری گوتار به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی ڕه‌زا شه‌جێعی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ سه‌قز چالاکی فەرهەنگی ده‌کات و به‌ ده‌یان کتێبی به‌ کوردی و فارسی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌.

News Code 18440

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =