به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له میل ئانلاین، زانایان ناوچه‌یه‌کی مردوویان له ده‌ریای عه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه که له قه‌واره‌ی سکاتله‌ند گه‌وره‌تره.
له‌م ناوچه‌یه هیچ ماسییه‌ک و گیا و بوونه‌وه‌رێک ناژیه‌ت چون گۆڕینی که‌ش و هه‌وا و خواربوونه‌وه‌ی زێراب بۆ ئه‌م ناوچه‌یه هه‌موو ئۆکسیژنی ئاوه‌که ده‌مژێت.
ئه‌م ناوچه‌یه که هێشتا لێکدانه‌وه‌ی باشی بۆ نه‌کراوه یه‌کجار گه‌وره و بهرپانه. ئه‌و که‌سانه‌ی ژیانیان له ڕێگه‌ی ده‌ریا و ڕاوه ماسییه‌وه دابین ده‌بێت، بژێوی ڕؤژانهیان به هۆی په‌ره سه‌ندنی ئه‌م ناوچه‌یه له مه‌ترسی دایه.
ڕۆباته زانستییه‌کان سه‌رقاڵی ڵیکدانهوهی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن له ده‌ریای عه‌مان، گه‌رم بوونی که‌ش و هه‌وا و پیس کردنی ژینگه له لایه‌ن مرۆڤه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی دروست بوونی ئه‌م ناوچه به‌رفراوانه‌یه.
به پێی لێدوانی زانایانی زه‌ویناسی ناوچه‌ی مردوو به‌و ناوچانه ده‌وترێت که که‌مترین ئۆکسیژنی تێدایه و زیاتر له قووڵایی ۲۰۰ بۆ ۸۰۰ مه‌تری ده‌ریاکان دایه.
بۆچوونی ئێوە